داخوازیی ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکانی سەر کۆریای باکووری لە لایەن کاربەدەستێکی باڵای ڕێکخراوەی نەتەوەکانەوە
تهمووز 10, 2018 19:53 Asia/Tehran
کاربەدەستێکی باڵای ڕێکخراوەی نەتەوەکان ، خوازیاری ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکانی سەر کۆریای باکووری بوو .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی ئیسنا ، مارک لوکوک سەرۆکی کاروباری فریاگوزاریی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە سەردانێکی دا بۆ پیونگ یانگی پێتەختی کۆریای باکووری ، بایکەتە سەپێندراوەکان بە سەر ئەو وڵاتەی بە لەمپەرێکی بەبڕشتانە زانی لە سەر ڕێگای بەرەو پێش چوونی دانوستانەکانی ئاشتی لە ناوچەکەدا.
بڕیاروایە لوکوک لەم گەشتەی دا چاوی بکەوێت بە کاربەدەستانی دەوڵەتی کۆریای باکووری و وتووێژیان لەگەڵدا بکات.
ئەمە یەکەم گەشتی کاربەدەستێکی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کۆریای باکوورییە لە ساڵی ٢٠١١ی زایینییەوە.