ته‌مووز 13, 2018 07:54 Asia/Tehran
  • وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا : هەر وڵاتێک لە ئێران نەوت بکڕێ بایکۆت دەکرێ

وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە پێداگریی کرد کە وڵاتەکەی سەرجەمی ئەو وڵاتانە بایکۆت دەکا کە لە ئێران نەوت بکڕن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ "ستیڤێن منوچین" Steven Mnuchin لە کۆبوونەوەی تایبەتی لێژنەی ڕاژەکاریی دراویی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکادا، لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەمریکا، چین لەبەر هاوردە کەردنی نەوت لە ئێرانەوە بایکۆت دەکات، وتی: واشینگتۆن بەنیازە بایکۆتگەلێک داسەپێنێ بە سەر چین، ڕووسیا، ئەورووپا و وڵاتانی دیکە لەبەر ئەوەی کە نەوت لە ئێران دەکڕن.

دەوڵەتی ئەمریکا پاش چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی جەختی کرد: تا ٤ی نۆپڤەمبەری ٢٠١٨ هەناردەی نەوتی ئێران تا ئاستی سفر دادەبەزێنێ.

هەر لەم ئاراستەیەدا، واشینگتۆن داوای لە وڵاتانی جیهان کرد وەکوو بەووشێک لە بایکۆتە ئابوورییەکانی دژ بە ئێران، ئاستی هاوردەی نەوتیان لە ئێران تا سفر دابەزێنن.

زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ڕایانگەیاندووە ئەو ویست و  خواستەی ئەمریکا بەجێ ناهێنن.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەیی ٢٠١٨ بە بانگەشەی بێ دەسکەوت بوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک )ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان) و هێنانە ئارای ژمارێک تۆمەتی بێ بنەما دژ بە ئێران، فەرمانی چوونەدەری وڵاتەکەی لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی دەرکرد. ترەمپ راشیگەیاند کە هەموو بایکۆتە هەڵگیراوەکان لە ماوەی سێ تا شەش مانگ سەر لە نوێ دادەسپێنرێتەوە بە سەر ئێراندا. ئەو بڕیارەی ترەمپ بەرەو ڕووی نەیارەتیی و ناڕەزایەتیی کۆمەڵگەی جیهانی بەتایبەت هاوپەیمانانی ئەورووپایی ئەمریکا بوویەوە.

 

سەرپەیڤ