ته‌مووز 14, 2018 19:52 Asia/Tehran
  • ڕەنگە هەڵپەسێردرانی مەشقی سەربازی بالتیک وادەی شیمانەیی ترامپ بە پوتین بێ

کەنالێکی هەواڵدەریی ئەمریکایی ، لەوادەی شیمانەیی دۆنالد ترامپ بە ڤیلادێمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕوسیا بۆ هەڵپەسێردرانی مەشقی سەربازی واشنتۆن لە ناوچە ی بالتیک هەواڵی دا.

کەناڵی هەواڵی سی ئین ئین لە سەروبەندی چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا وڕوسیا کە بڕیارە ١٦ی ژوئیە لە هلسینکی پێتەختی فەنلاند بەڕێوە بچێت، ڕایگەیاند : دۆنالد ترامپ مومکینە  لەئەگەریی داخوازی  ڤیلادێمیرپوتین هاوشانی ڕوسی خۆی ، مەشقی سەربازی لەناوچەی بالتیک هەڵپەسێردرێت. سی ئین ئین بە گیڕانەوە لە کاربەدەستانی کرملین ڕایگەیاندووە کە کۆنترۆڵی چەکەمەنی وکێشە لە سووریا لە مژاروپرسە کانی دەستوری کاریی ئەم چاوپێکەوتنە یە. لە ڕاپۆرتی سی ئین ئین دا هاتووە ئەم مەسەلانە دەتوانێت تاوانی دەسوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦ی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا، کەوتنە خواری فڕۆکەی موسافیر هەڵگری مالیزی لە ساڵی ٢٠١٤ لە ئوکراین وژهردەرخوارد درانی سێخوڕی پێشووی ڕوسیا لە بەریتانیا بە ژەهری عاساب کە مسکۆ هەموو ئەوانەی ڕەت کردوەتەوە، بێت. هەرچەند سەرۆک کۆمارانی ڕوسیا وئەمریکا ساڵی ٢٠١٧ لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی گروپی ٢٠ لە هامبورگی ئاڵمانیا وکۆبوونەوەی ئاپیک -ڕێکخراوی هاوکاریەکانی ئابووری ئاسیا- پاسیفیک لە ڤیتنام دیداریان کردووە ، بەڵام چاوپێکەوتن ودیدار لە هلسینکی یەکەمین وتووێژی ڕەسمی نێوان سەرۆکانی دوو وڵات دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ