ته‌مووز 16, 2018 12:25 Asia/Tehran
  • وشداری دانی کاربەدەستێکی چینی بە ئەمریکا

سەرۆکی لێژنەی کاروباری دەرەوەی پارتی کۆمۆنیستی چین سەبارەت بە زەبروەشاندن لە بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی چین وشداری دایە ئەمریکا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ھەوادەریی میھر، یانگ جچی سەرۆکی لێژنەی کاروباری دەرەوەی پارتی کۆمۆنیستی چین ڕایگەیاند: بەرژەوەندییە گرینگەکانمان ھێڵی سووری پیکەنە، ھەر لە بەر ئەمەش ھیچ وڵاتێک و لەوانە ئەمریکا نابێ لە بارەی لاواز کردنی بەرژەوەندییەکانی چین تووشی وەھم ببێت.

سەرۆکی لێژنەی کاروباری دەرەوەی پارتی کۆمۆنیستی چین وتیشی: پیکەن سەرباری ھەڵس و کەوتی سیاسیی ئاشتیانەی خۆی بەرەڤانی لە بەرژەوەندییە گرینگەکانی دەکات.

ناکۆکییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئەمریکاو چین بە دیاری کرانی نرخنامەی گومرگ لە لایەن واشێنگتۆنەوە بۆ کاڵاو شت و مەکی ئەم وڵاتەو ئینجا تۆڵە کردنەوەی پیکەنیش پەرەی سەندووە.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم دواییەدا نرخنامەی گومرگی لە سەدا ٢٥ی بۆ نزیکە ٨٠٠ جۆرە کاڵای ھاوردەی چین دیاری کردووە کە دەکاتە بایی ٣٤ ملیارد دۆلار.

دوابەدوای ئەم بڕیارەی ترەمپ وەزارەتی بازرگانیی چین ڕایگەیاندووە کە ئەم وڵاتەش بۆ ١٢٨ جۆرە کاڵای ھاوردە لە ئەمریکاوە نرخنامەی دیاری کردووە.

ململانێی بازرگانیی ئەمریکاو چین لە ھەشتەمی مارسی ٢٠١٨ ەوەو دوابەداوای بڕیاری ترەمپ بۆ داسەپاندنی نرخنامەی زیاتر بە سەر پۆڵاو فافۆنی ھاوردە لە چینەوە دەستی پێ کراوە.

جێگای ئاماژەیە یەکێتیی ئەورووپا، چین، کەنەداو برازیل وەکوو گەورەترین بنێرانی پۆڵاو فافۆن بۆ ئەمریکا پێشتر ڕایانگەیاند بوو کە ھەر چەشنە زیاد کرانێکی نرخنامەی ھاوردە لە ئەمریکا بە دیاری کردنی نرخنامە بۆ کەل و پەلە ناردراوەکانی ئەو وڵاتە قەرەبوو دەکەنەوە.

سەرپەیڤ