ته‌مووز 16, 2018 17:22 Asia/Tehran
  • دەرکرانی فەرمانی لێخۆشبوونی  گشتیی لە کۆریای باکوور

کۆگەی باڵای گەلی کۆریای باکوور ، فەرمانی لێخۆشبوونی گشتیی لەم وڵاتەی دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، هەواڵدەری ڕەسمی کووریای باکوورڕۆژی دوشەممە لە ئاگاداری نامەیەکدا ڕایگەیاند : لە چوارچیوەی پەسەندکراوی کۆگەی باڵای گەلی کووریای باکوورلە ئۆتی ئەمساڵ جێ بەجێ دەبێت ، هەموو " زیندانیانێک کە بە جەنایەت لەدژی کوریای باکووروخەڵک مەحکوم بوونە ، لە زیندان ئازاد دەبن. بە پێی ئەم پەسەن کراوەیە دەوڵەتی کوریای باکوور دەبێ تەگبیری پێویست بۆ گەڕانەوەی زیندانیەکان بۆژیانی ئاسایی دەکاربهێنێت. پاش ئەمەیش سێ جار لەساڵی ٢٠١٥ بەبۆنەی حەفتاهەمین ساڵوگەڕی دامەزرانی پارتی دەسەڵاتدار وساڵەکانی ٢٠٠٥ و ٢٠١٢ فەرمانی لێخۆشبوونی گشتیی لە کۆریای باکوور پەسەن کرابوو. کارناسان دەرکرانی فەرمانی لیخۆشبوونی گشتیی زیندانیەکانیان بە نیشانەیەک لە گوڕانی سیاسەتەکانی ڕێبەری کۆریای باکوور لە چوارچیوەی گوڕانکاریەکانی نێمچە دورگە ناودەبەن. هەرلەم حاڵەدا میدیاکانی کۆریای باکوور ئەمڕۆبە ڕەت کردنی هەواڵە بلاوکراوەکان لە مەڕ"پێتاندنی نهێنیانەی ئۆرانیۆم" لە دامەزراوە ناڤۆکیەکانی ئەم وڵاتە ڕایانگەیاند ،ئەمریکا نابێ تەسلیمی پیلانی تاقم وگروپە نەیارەکانی وتووێژی ئەمریکا وکۆریای باکوور بێت. ماڵپەری هەواڵی" هیل" سەربە کۆنگرەی ئەمریکا پێشتر ئیدعای کردبوو وێنە وفیلمی سەتەلایتی نوێ پێشان ئەدات کۆریای باکوورخەریکی نۆژەنکردنەوەی دامەزراوەکانی توێژینەوەیی بەرنامەی ناڤۆکی خۆیەتی.

سەرپەیڤ