ته‌مووز 16, 2018 18:34 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی چاوپێکەوتنی پوتین وترامپ

سەرۆک کۆمارانی ڕوسیا وئەمریکا لە دیدارو چاوپێکەوتنی خۆیان لە هلسینگی لەسەر پێویستی هاوکاریی دوو وڵات لەمەڕ پرسە جۆربەجۆرەکان پیداگریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ڤیلادێمیرپوتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە کاتی دەسپێکرانی ئەم دیدارە وتی: هەرئێستاکە کاتی ئەوەیە کە بە وردەکاری زیاترەوە لەمەڕ پێوەندی دوولایەنە لەگەڵ ئەمریکا ولەمەڕ مەسەلە جۆربەجۆرەکانی جیهانی وتووێژ بکەین. پوتین وتی ئەمریکا وڕوسیا دوو دەسەڵاتداری گەورەی جیهانین کە نێزیک بە سەتی ٩٠ لەچەکە ئەتومیەکانی جیهان لەبەردەستی ئەم دووڵاتەدایە وئەمە هیچ باش نیە ودەبێ پیداچوونەوەی بەسەر بکرێت. دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکایش بە ئاماژەدان بە ڕەش وتەماوی بوونی پێوەندی مسکۆ وواشنتۆن لەماوەی ساڵەکانی ئەم دواییە وتی": جیهان چاوی بڕێوەتە وتووێژە تاکیەکانی ئێمە هەربەم هۆیەوە دەبێ پێوەندی باشترمان پێکەوە هەبێت. سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: هەموو پرس ومەسەلەکان لەوان دۆسیەکانی تیجاری ، ناڤۆکی وپێوەندی سیاسی لێک ئەدەینەوە وبەدامەزرانی پێوەندی باش وبێ وێنە لەگەڵ ڕوسیا هیوادارین. هەرلەم حاڵەدا میدیاکان ڕاپۆرتیان دا کە پوتین لە کردەوەیەکی ماناداردا، هاوتا ئەمریکیەکەی بۆ دەسپێکردنی دیداروچاوپێکەوتن ، یەک کاژێر چاوەڕوان هێشتووەتەوە. بەم حاڵەوە ، ترامپ بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی پێشبڕکیکانی جامی جیهانی تۆپی پێی ساڵی ٢٠١٨ی لە ڕوسیا پیرۆزکردوهیواداری دەربڕی بگاتە پێوەندیەکی بێ وێنەو تایبەت لەگەڵ پوتین. سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها وتی: واشنتۆن ومسکۆ مژاری زۆریان بۆ وتووێژ هەیە ولەمەڕ هەرشتێک لە تیجارەت، باسە سەربازیەکان، موشەکەکان وچەکەمەنی ناڤۆکی هەتا چین وتووێژ دەکەن. ترامپ وپوتین دوای ئەم قسانە ، بۆ بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی دوولایەنەی سەرەکی لەپشت دەرگا داخراوەکان وبەبێ ئامادەبوونی هەواڵنێران ، چوونە هۆلێکی تر. ئەمە سێهەمین دیداری ترامپ لەگەڵ پوتینە لە کاتی بەدەسەڵات گەیشتنی لە ژانێڤەری ٢٠١٦. هەردوو دیدارو چاوپێکەوتنە پێشووەکەی سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا وڕوسیا ، لەپەراوێزی کۆنفرانسەکانی جیهانی دا بووە. 

سەرپەیڤ