ته‌مووز 17, 2018 09:34 Asia/Tehran
  • هەنگاوێکی دیکەی یەکێتیی ئوروپا  لە هەمبەر  بایکوتەکانی دژە  ئێرانی ئەمریکا

ئەنجومەنی دەرەوەیی یەکێتیی ئورووپا ڕەزامەندی دەربڕی لە گەڵ بە ڕۆژ کردنەوەی یاسای بەرەنگار بوونەوەی بایکوتەکانی ئەمریکا دژی ئێران

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  هەواڵدەری تەسنیم   یەکێتیی ئوروپا  ڕۆژی دووشەمە  لە بەیاننامەیکدا  ڕایگەیاند  ئامانجی  بڕیاری  ئەمڕۆی   ئەنجومەنی    دەرەوەیی  ئوروپا  ئەوەیە  کە ڕەوتی  جێ بە جێ کرانی  ئەو یاسایە  لە 7  ئوتی 2018  بە رلە بووژاندنەوەی  یەکەمین  پەکەیجی  بایکوتەکانی  ئەمریکا دژی  ئێران توکمە بکرێت . بە پێی ئەو بەیاننامەیە  ڕەوتی  جێ بە جێ کردنی  ئەو  یاسایە  کاتێ کە پەرلەمانی  ئو.روپاش تا حەوتی ئووت  لە گەڵیدا  نەیاریەتی نەکات یەکجاری دەبێتەوە  . وەزارەتی   دەرەوەی وڵاتانی   یەکێتیی  ئورووپا ش لە دانیشتنی  ئەمڕویاندا ڕەزامەندی خۆیان لە گەڵ بە ڕۆژ کردنەوەی  یاساکانی  بەرەنگار بوونەوەی بایکوتەکانی ئەمریکا دژی ئێران  ڕاگەیاند . مەبەست لەو یاساگەلە  پاراستنی  کومپانیا ئوروپاییەکان لە هەمبەر   شوێنهاتەکانی  واوە سەرزەوینی  بایکوتەکانی  وڵاتانی   سالسە .   یاسای بەرەنگاربوونەوە  ،بە وڵاتانی  ئوروپایی  ڕێگا  ئەدات   تا  خەسارەکانی  سەرچاوە گرتوو  لە بایکوتەکانی  واوە  سەرزەوینی    ئەمریکا   قەرەبوو  کاتەوە  و لە بەرامبەریدا  داخوازی غەرامە بکات . یەکێتیی ئوروپا   دوای چوونە دەری  ئەمریکا  لە بەرجام  ڕەوتی  بەڕۆ ژ کرانەوەی  یاساکانی  بەرەنگار بوونەوە  و  زیاد کردنی  بایکوتەکانی  دژە  ئێرانی    ئەمریکا لە چوارچێوەی   ئەوانی بە مەبەستی  پاراستن لە سەرمایەنانەوەیان لە  ئێران دەس پێی کرد .

سەرپەیڤ