ڕەخنەی ئاشکرای پوتین لە هەڵوێستی دژە بەرجامیی ترەمپ
سەرۆکی ڕووسیا وێڕای ڕەخنە گرتن لە هاوتای ئەمریکی خۆی لەبەر کشانەوەی ئەم وڵاتە لە هەنگاوی هاوبەشی ناڤۆکی وتی : مۆسکۆ نیگەرانییەکان لەم بارەوە ڕاگەیاندووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ولادیمیرپوتین ڕۆژی دووشەممە لە پرێس کونفرانسی هاوبەش لەگەڵ دوناڵد ترەمپ لە هلسینکی پێتەختی فەنلاند، وتی : ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بەتایبەت بە هەبوونی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی، زاڵە بەسەر بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران و ماکی ئاشتیانە بوونی چالاکی ناڤۆکیی ئێران ، دەستەبەر دەکات .
ئەم قسانەی پوتین ئاماژەیەکە بە قسەکانی ترەمپ کەلە پرێس کۆنفرانسی دالەگەڵ پوتین سەبارەت بە سەپاندنی گوشار بەسەر ئێران بەمەبەستی پێشگیری کردن لەو شتەی کە ئەو بەرزەفڕی ناڤۆکی ، ناوی بردووە، قسەی کردووە .
سەرۆکی ئەمریکا بێ ئاماژەدان بە داکۆکیی جۆربەجۆری ئەم وڵاتە لە تاقمە تیرۆریستییەکان بە تایبەت داعش وتیشی : لەگەڵ پوتین لەمبارەوە قسەمان کرد کە ئێران نابێ لە قازانجەکانی شکستی داعش بەهرەمەند بێت .
ترەمپ بە چاوپۆشی کردن لە ڕەخنە گرتنی پوتین لە هەڵوێستی دژە بەرجامانەی وتی : پێوەندی ئەمریکا و ڕووسیا هیچکات ئەوەندە ئاڵۆز نەبووە بەڵام ئەمەش لە چەند کاتژمێر لەمەوبەرەوە گۆڕدراوە.
سەرۆکی ئەمریکا ئیدیعای کرد کە لە کاتی ئامادەبوونی لە کۆشکی سپی دیپلۆماسی و هاوکاری خستوەتە سەرووی تێکهەڵچوون .