مردنی ١١کەس بە هۆی هەستانی لافاولە هێند
تهمووز 17, 2018 16:12 Asia/Tehran
بە هۆی هەستانی لافاوی سەرچاوەگرتوو لە بارینی وەرزانە لە باشووری هێند یازدە کەس گیانی خۆیانیان لەدەس دا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری شین هوا،کاربەدەستانی هێند ڕۆژی دوشەممە ڕایانگەیاند: ئەم یازدەکەسە لە ناوچەکانی " کالیکوت" مالاپورام" و"کولام " لە ئیالەتی کرالا لە باشووری هێند گیانی خۆیانیان لەدەس داوە. بارینی بە خۆڕی باران لە ٢٤ کاژێری ڕابردوو زیانی بە بەشەکانی ژێر خانی ، جادەو بان وڕێگای ئاسنی ئیالەتی کرالا گەیاندووە. ڕێکخراوی کەش ناسیی هێندیش لە مەڕ بەردەوامیی باران بارین وهەستانی لافاو لە ٤٨ کاژێری داهاتوو لە ئیالەتی کرالا وشداریی داوە.