ته‌مووز 17, 2018 17:54 Asia/Tehran
  • دانپێدانانی ترامپ بە سەپاندنی شەڕی ئابووریی بەسەر ئێراندا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا دانی نا بە ستراتژیاکەی لەمەڕ سەپاندنی شەڕی ئابووریی لەدژ کۆماری ئیسلامیی ئێران.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوێنێ دووشەممە لەدیمانە لەگەڵ فەکس نیوز بۆ پشتڕاست کردنەوەی ستراتژیاکەی لەمەڕ سەپاندنی شەڕی ئابووریی بەسەر ئێراندا ئیدیعای کرد،  پاش چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بارودۆخی ئێران ئاڵۆزکاو بووە.

ترامپ دانی بەوەدانا کە ئەمریکا لە ڕەوتی ناڕەزایەتی و بەگشتی هەرچەشنە ئاژاوەگێڕی و نائارامی لە ئێران داکۆکی دەکا.

بانگەشەکانی ترامپ لەمەڕ داکۆکی لە خەڵکی ئێران لەکاتێکدا دێتەئاراوە کە ئەمریکا بێ گرینگیدان بە کارتێکەریی ئابلۆقەکان لەسەر گوزەرانی گشتیی جەماوەری ئێران، لەهەوڵدایە زەخت وگوشاری دراڤی وئابووریی کەم وێنە لەسەر ئەو وڵاتە زیاد بکا.

ترامپ هەروەها بەئاماژە بە دیدارەکەی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە هێلسینکیی فەنلەند وتی کە درێژەی داکۆکی پوتین لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەگەڕێتەوە بۆ ئاڵووێرە بازرگانییەکانی نێوان ڕووسیاو ئێران ، بۆیە، ئەو ڕێککەوتنە بەقازانجی مۆسکۆیە.

سەرپەیڤ