ته‌مووز 17, 2018 19:03 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی دیداری هلسینکی لە گۆڤارەکانی ئوروپا ، لەخەیانەتی ترامپ هەتا سەرکەوتنی پوتین

گۆڤارە ئوروپیەکان لە ژمارەی ڕۆژی سێشەممەی خۆیاندا بەشێوەیەکی تایبەت ئاماژەیان کردووە بە دیدارو چاوپێکەوتنی سەرۆکانی ئەمریکاو ڕوسیا .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم دوای دیدار وچاوپێکەوتنی ڕۆژی دوشەممە ١٦ی ژوییەی دۆنالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاو ڤیلادێمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا وپرێس کۆنفرانسی هاوبەشیان، زۆربەی گۆڤارەکانی ئوروپایی ئەمڕۆ سێشەممە ئاکامی ئەم چاوپێکەوتنەیان بە قازانجی ڕوسیا وبە زیانی ئەمریکا وەسف کردووە. ئەم گۆڤارانە لەسەر لاپەڕەی یەکەمی ژمارەکانی ئەمڕۆی خۆیاندا لە مانێشێت گەلیکی وەک خەیانەتی ترامپ یا سەرکەوتنی پوتین کەڵکیان وەرگرت. ڕۆژنامەی گاردییەنی چاپی لەندەن بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەک لە چاک وخۆشی کردنی ترامپ وپوتین نوسیی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبەر ئەم دیدارە " بەشتێک لە ئاستی خەیانەت تاوانبار بوو. دیلی نێوزیش لە وشەی " خەیانەتی ئاشکرا" کەڵکی وەرگرت، خەیانەتێک کە بە پێی وێنە سازکردنی سەر ڕووبەرگی ئەم گۆڤارە ، ترامپ دەستی پوتینی دوستانە لە ناو دەستی خۆی گرتووە وبە دەستێکی تری بەرەو هێماوی ئەمریکا تەقە دەکات. هەروەها ڕۆژنامەی لوموندی فەرانسە لە لاپەڕەی نێودەوڵەتیی خۆیدا نوسیی ": لاوازیی ترامپ لە بەرانبەر پوتین ، بۆ کۆمارێخوازە ئەمریکیەکان  بووە هۆی ڕێسوایی وناوزڕاوی. گۆڤاری " هاندزبلات"ی ئاڵمانیایش لە دیداری ترامپ وپوتین وەکوو " جڤێنی سەرەڕۆکان ، ناوی برد. گۆڤاری " ولکسکرانت" ی هۆڵەندیش لە لاپەڕەی یەکەمی خۆیدا باسی " بێزاری و ترس لە واشنتۆن لەبەرقسەو ڕادەربڕینەکانی ترامپ؛ی کردو بابەتی نوسی. گۆڤاری " ئەلموندوی " سپانیایش نوسیی :ترامپ دوای سوکایەتی کردن بە ئوروپا ، لەبەرانبەر پوتین بەچۆکدا ھات. گۆڤاری فێنلاندی " کوپالهتی" یش نوسیی : "ترامپ 0" پوتین ١.

سەرپەیڤ