ته‌مووز 18, 2018 16:46 Asia/Tehran
  • رێوشوێنی ئوروپا بۆ بەرنگاربوونەوەی نرخنامەکانی ئەمریکا

کۆمیسیۆنی ئوروپا رێوشوێنی تایبەتی گرتە بەر بۆ بەرنگاربوونەوەی هەنگاوی ئەمریکا بۆ دانانی نرخنامە دژی هاوردەی پۆڵا .

بەپێی راپورتی سپوتنیک ، کۆمیسۆنی ئوروپا رۆژی چوارشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک رایگەیاند رێشوێنی تایبەتی بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی تیجاریی وڵاتانی ئوروپایی لە دژی نرخنامە راگێندراوەکان لە لایەن ئەمریکاوە لە دژی هاوردەی پۆڵا گرتووەتە بەر و جێبەجێی کردووە .

لەم بەیاننامەیەدا هاتوە کە ئەم رێوشوێنانە بە ئامانجی بەرنگاربوونەوەی نرخنامە گەلێکە کە لەم دواییانەدا  لە دژی هاوردەی پۆڵای ئوروپا دانراوە و بڕیارە لە سبەی پێنجشەممەوە حێبەجێ بکرێ .

ژان کلۆد یوونکێر سەرۆکی کۆمیسۆنی ئوروپاش بە رەخنە گرتن لە سیاسەتە تیجاریەکانی ئەمریکا رایگەیاند ، یەکیەتی ئوروپا سکاڵای لای رێکخراوی بازرگانیی جیهانیی بەرز کردووەتەوە .

ئەمریکا بەر لەوە نرخنامەی قورسی لە دژی هاوردەی پۆڵا و ئاڵمنیۆم لە وڵاتانی جیاجیا لەوان یەکیەتی ئوروپا ، مەکسیک ، کەنەدا  و چین دانا .

بروکسێل بە جاران دژایەتی خۆی لە گەڵ سیاسەتە تیجاریەکانی ئەمریکا راگەیاندووە .

سەرپەیڤ