ته‌مووز 19, 2018 14:50 Asia/Tehran
  • سەرۆکی بانکی سەرمایەنانەوەی ئەورووپا: ناتوانین لە ئێراندا سەرمایە بنێینەوە

سەرۆکی بانکی سەرمایەنانەوەی ئەورووپا سەرباری داکۆکی و پشتیوانیی ئەروووپاییەکان لە پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ڕایگەیاند : ئەم بانکە ناتوانێ لە ئێراندا سەرمایە بنێتەوە.

وێرنێر هۆیەر" Werner Hoyer سەرۆکی بانکی سەرمایەنانەوەی ئەورووپا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆڕی هەواڵنێراندا راشکاوانە رایگەیاند: سەرباری داکۆکیی ئەم بانکە لە هەوڵی یەکێتیی ئەورووپا بۆ زیندوو ڕاگرتنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران،  بانکی سەرمایەنانەوەی ئەورووپا ناتوانێ دەورێکی چالاکانە بگێڕێ.

یەکێتیی ئەوروپا بە مەبەستی گونجاو کردنی گواستنەوەی دراو بۆ ئێران پاش داسەپێندرانی بایکۆتەکانی ئەمریکایی لە ماوەی چەن مانگی داهاتوودا، ئیزنی چالاکیی لە ئێرانی داوە بە بانکی سەرمایەنانەوەی ئەورووپا.

 بانکی سەرمایەنانەوەی ئەورووپا کە ناوەندی تایبەت بە دانی قەرز، بودجە و گەرەنتیی سەرمایەنانەوەکانی یەکێتیی ئەورووپایە، نیگەرانی ئەوەیە کە چالاکی لە ئێران ببێتە هۆی ئەوەی سەهام و بەرەبەشی ئەم بانکە لە بازاڕەکانی ئەمریکا دابەزێ.

پاش چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، یەکێتیی ئەورووپا هەوڵێکی بەربڵاوی دەست پێ کردووە بۆ دیتنەوەی ڕێکارگەلێک لەسەر پێبەندییەکانی خۆی لەم ڕێککەوتننامەیەدا. ئەورووپا بەنیازە لەم بوارەدا چەن هەنگاوێکی بە کردەوە هەڵگرێ کە لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش جێگلی پەسەند بێ.

دانی وام و هاسانکاریی بانکی لە ڕێگای  بانکی سەرمایەنانەوەی ئەورووپا ، هەنگاوی تایبەت بە مەبەستی بەدیهێنانی قەڵغانێکی پارێزەر بۆ کۆمپانییە ئەورووپاییەکانی چالاک لە ئێران و گواستنەوەی ڕاستەوخۆی دراو لە دەوڵەتە ئەورووپاییەکانەوە بۆ بانکی ناوەندیی ئێران بۆ خۆ دوور خستنەوەی لە بایکۆتەکانی ئەمریکا؛ لەو هەنگاوانەیە کە ئەورووپا بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئەورووپایی دەبێ هەڵیگرێ.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ یۆرۆنیوز؛ بە پێداگری لەسەر گرینگایەتیی پێوەندیی لەگەڵ ئەوروپا پاش چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ڕایگەیاند: جیا لە مەسەلەی پێبەندیی سیاسیی ئەورووپاییەکان سەبارەت بە پێبەند بوونیان بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئێستا بینینی هەنگاوی بە کردەوەش لەوان پێویستە.

سەرپەیڤ