ته‌مووز 20, 2018 18:37 Asia/Tehran
  • راپۆری رێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی کوشتاری سەدان کەسی مەدەنی ئەفغان لە پەلامارە ئاسمانیەکانی ئەمریکادا

رێکخراوی نەتەوەکان لە راپۆرێک دا رایگەیاند ، لە شەشە مانگی رابردوودا زیاتر لە 350 کەسی مەدەنی ئەفغان لە ئەنجامی پەلامارەئاسماینەکانی ئەمریکادا کوژڕاون یان بریندار بوونە .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەدا وسیما لە ئیسلام ئابادەوە ، لە راپۆری رۆژی هەینی ئەم رێکخراوەدا هاتووە ، ئەم تاقمە لە کەسانی مەدەنی ئەفغان لە ساڵی 2018 وە تا ئێستا لە پەلاماری فڕۆکە ئەمریکیەکان لە ویلایەتە جیاجیاکانی ئەفغانستان لە وان کونەر و نەنگەرهار کوژراون یان بریندار بوونە .

لەشکەریانی ئەمریکی جێگیر لە ئەفغانستان بە بیانووی بەرنگاربوونەوەی تیرۆریسم ، بە جاران ناوچە ئاوەدانەکان ، ناوەندە دەرمانی و فێرکاریەکان و ئاهەنگەکانی جەژن و پرسەیان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەفغانستان بۆردومان کردووە و زۆرێک لە خەڵکی ئەم وڵاتەیان لە خاک و خوێندا گەوزاندووە .

بەرلەوە حامید کەرزای سەرۆکی ئەفغانستان لە کاردانەوە بە کوشتاری کەسانی مەدەنی ئەفغان لە پەلامارە ئاسمانیەکانی ئەمریکا لە کاربەدەستانی ئەمریکی ویستبوو  ، کۆتایی بێنن بە ئامادەبوونی سەربازیی خۆیان لە ئەفغانستان  و درێژەی شەڕ و کوشتاری خەڵکی ئەفغان .

سەرپەیڤ