خۆّیشاندانی خوجێیەکانی ئەمریکا دژی سیاسەتەکانی تڕەمپ
خۆجێیەکان و ڕەنگ پێستەکانی ئەمریکایی ، دژی سیاسەتەکانی دژی ژینگەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا خۆپیشاندانیان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیون ، خۆجێیەکان و ڕەنگ پێستەکانی ناڕازی ئەمریکایی ڕۆژی شەمە دژی سیاسەتەکانی دژی ژینگەیی دەوڵەتی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کوماری ئەمریکا لە شەقامەکانی شاری "واشنکتون دی سی " خۆپیشاندانیان کرد . ئەو خوپیشاندانە بە بانگهێشتی ڕێکخراوی ساعەتی سیفر لە واشنگتون دی سی بەڕێوە چوو و بەشدار بووان بە لە دەستدا بوونی پلاکارد و لافیتە ، سیاسەتەکانی تڕەمپیان لە هۆکاری گۆڕینی کەش و هەوا زانیوە و ئەو سیاسەتانەیان ئیدانە کرد . دوناڵد تڕەمپ ساڵی 2017 ئەمریکای لە ڕێککەوتنی ئاو و هەوای پاریس بردە دەر کە ئەو کارەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕووبەڕووی کاردانەوەی نەرێنی جیهان بووەتەوە . ئەمریکا زورترین بەرهەمهێنانی گازی گوڵخانەیی لە ئاستی جیهان هەیە کە هۆکاری سەرەکی پیس بوونی هوا دێتە ئەژمار .