ته‌مووز 27, 2018 12:45 Asia/Tehran
  • واشینگتۆن ئێران، چین و ڕووسیای تۆمەتبار کرد بە سیخوڕیی ئابووری لە کۆمپانییە ئەمریکاییەکان

ناوەندی نیشتمانیی کاروباری دژە هەواڵگری و ئاسایشیی"ی ئەمریکا، لە ناوەندەکانی سەر بە دەزگەی هەواڵگریی ئەم وڵاتە، ڕۆژی پێنجشەممە لە راپۆرتێکدا کۆماری ئیسلامیی ئێران، چین و ڕووسیای تۆمەتبار کرد بە سیخوڕیی ئابووری لە کۆمپانییە ئەمریکاییەکان.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "ناوەندی نیشتمانیی کاروباری دژە هەواڵگریی و ئاسایشیی"ی ئەمریکا، لەم ڕاپۆرتەدا، چین، ڕوسیاو ئێرانی تۆمەتبار کرد بە هاک کردن و  دزینی نهێنیی بازرگانی و هەواڵگریی خودانەتیی ئەمریکا و بانگەشەی کرد چین، ڕووسیا و ئێران لە تواناترین و چالاکترین وڵاتانی کاریگەر لە گۆرەپانی سیخوڕیی  ئابووری و دزینی نهێنیی بازرگانی و زانیاریی خاوەنانی ئەو کۆمپانیاگەلەن.

لەم راپۆرتەدا بانگەشە کراوە چین، ڕوسیا و ئێران لە ڕێگای پارەدان بە هاکرە زیرەکەکان و سیخوڕانی ئینتێرنەتی و هەروەها بە دەست خستنی زانیاریی کۆ کراوە لە لایەن ئەو خوێندکارە بیانیانەی کە لە ئەمریکادا خەریکی خوێندنن، دژ بە واشینگۆن چالاکی دەکەن.

پێشتریش دەن کوتس Dan Coats بەڕێوەبەری دەزگەی هەواڵگریی ئەمریکا وڵاتانی سەربەخۆ لەوان ڕووسیا، چین ، ئێران و کۆریای باکووری تۆمەتبار کردبوو بە پەلاماری سایبێری بۆ سەر ژێرخانەکانی وڵاتەکەی.

ڕووسیا، چین ، ئێران و کۆریای باکووریش بەردەوام هەرچەشنە پەلاماری سایبری دژ بە ئەمریکایان رەت کردۆتەوە.

سەرپەیڤ