ئاب 04, 2018 09:30 Asia/Tehran
  • وال ستریت ژۆرنال: ئەمریکا بە پاڵدانی تۆمەتی تیرۆریستی لە ئێران، لەدووی راگرتنی داکۆکی ئوروپا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمییە

رۆژنامەی ئەمریکی" وال ستریت ژۆرنال" رۆژی هەینی لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، حکومەتی ئەمریکا بەتۆمەتبارکردنی ئێران بە گەڵاڵەداڕشتن بۆ هەوڵە تیرۆریستییەکان لە ئوروپا، لەهەوڵی ڕازی کردنی حکومەتە ئوروپاییەکان بۆ پچڕانی داکۆکیان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمییە.

وال ستریت ژۆرنال ڕایگەیاند، ئەمریکا بە پاڵدانی گەڵاڵەداڕشتنی کردە تیرۆریستییەکان لە ئێران، "بەرەیەکی نوێی دروست کردووە هەتا حکومەتە ئوروپاییەکان هان بدات پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تاران بپچڕێنن".

بەپێی ڕاپۆری وال ستریت ژۆرنال، وڵاتانی ئوروپایی ئەو ئیدیعایەی ئەمریکایان قەبووڵ نەکردووەو خۆدەبوێرن لەگرتنەبەری ڕەوتێکی سەختگرانە لەهەمبەر تاراندا.

ئەمریکا ورژیمی زایۆنیستی لەم دواییەدا ئێرانیان بەهەوڵدان بۆ پەلامارکردنەسەر دانیشتنی تاقمی تیرۆریستیی مونافقین لە پاریس تۆمەتبار کردبوو.

ئەو تۆمەتە پڕووپووچە(٣٠ی ژۆئەنی٢٠١٨) هاوکات لەگەڵ دەس پێ بوونی سەفەری حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئوروپا هاتەئاراوە.

سەرپەیڤ