ئاب 04, 2018 13:31 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی ئاڵمان لە هاتنی داعش بۆ ئوروپا

سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگریی ناوخۆیی ئاڵمان، نیگەرانی دەربڕی لەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش هەوڵبدات بەرنامەدابڕێژێ بۆ ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆریستی لە ئوروپا.

"هانس گیۆرک ماسن" سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگریی ناوخۆی ئاڵمان رۆژی هەینی لە دیمانەیەک لەگەڵ ماڵپەڕی فوکوس پێی داگرت؛ پاش شکستی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق و سووریا ئێستا ئەو گرووپە تیرۆریستییە هەوڵی خۆی لەسەر پلاندانان بۆ ئەنجامدانی پەلامارە تیرۆریستییەکان لە ئوروپا، دەخاتەگەڕ.

ماسن وتیشی : داعشییەکان هەوڵ دەدەن کردەی تیرۆریستیی توندوتیژانە لەڕێی کەسان و یان گرووپی بچووک لە ئوروپا بەرنامەڕێژی و جێ بەجێ بکەن.

سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگریی ناوخۆی ئاڵمان هەروەها وتی: ئەو وڵاتە لەلایەن زۆرێ لە گرووپە جۆربەجۆرە تیرۆریستییەکانی وەک داعش و ئەلقاعیدە هەروا وەک دوژمن لەقەڵەم دەدرێ و بێ هیچ گۆڕانکاریەک لەبەر ئامانجی ئەواندایە.

وڵاتانی ئوروپایی لەساڵانی رابردوودا چەندین جار کەوتوونەتە بەر ئامانجی پەلاماری گرووپە تیرۆریستییەکان بەتایبەت داعش.

وڵاتانی رۆژاوایی کە لەهیچ هەوڵێک بۆ یارمەتی گەیاندن بە تیرۆریستان لە سووریا و ئێراق درێخیان نەکرد، ئێستا لەگەڵ گەڕانەوەی ئەندامانی ئوروپایی تیرۆریستانی داعش و پەلامارگەلی تیرۆریستی بەرەوڕوو بوون.

سەرپەیڤ