ئاب 10, 2018 18:32 Asia/Tehran
  • رەت کرانەوەی داوای دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی لەلایەن حکومەتی میانمار

حکومەتی میانمار داوای دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی تاوانکاریی هێزەکانی سوپاو بودائیانی توندڕۆی میانمار لەدژ موسڵمانانی رۆهینگیای ڕەت کردەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵی، نووسینگەی"ئانگ سان سوچی" وەزیری دەرەوە و ڕاوێژکاری باڵای حکومەتی میانمار رۆژی هەینی لەوبارەوە ڕایگەیاند، بەسەرنجدان بەوەی کە ئەو وڵاتە ئەندامی دیوانی سزادانی نێودەوڵەتییە، داوای ناوبراو لەلایەن بەرپرسانی ئەو دیوانە بۆ حکومەتی میانمار بێ بایخە و هیچ گرینگییەکی پێ نادا.

داوای دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی پاش نامەی ڕۆژی چوارشەممەی"مەسعود بن موئمن" ی باڵوێزی بەنگلادش بۆ ڕێکخراوی نەتەوەکان و پێداگری لەسەر پێویستیی پەسەندکرانی ىڕیارنامەیەک کە تێیدا، کاتێکی دیاریکراو بۆ ڕاگەیشتن بە ڕەوشی ئاوارە رۆهینگیاییەکان دیاری کرابێ، ئەنجامی گرت.

لە٢٥ی ئاگۆستی٢٠١٧ـەوە لە پەلامارەکانی سوپای میانمار و بودائیانی توندڕە و بۆسەر موسڵمانانی رۆهینگیایی لە ویلایەتی راخین لە ڕۆژاوای میانمار، پتر لە شەش هەزار موسڵمانی رۆهینگیایی کوژراون، هەشت هەزار کەس بریندار بوون و نزیک بە یەک ملوێن کەسیش ئاوارەی بەنگلادش بوون.

ڕێکخراوی نەتەوەکان پێشتر سوپای میانماری بەهۆکاری پاکتاوکرانی ڕەگەزیی لەمیانمار و خرابترین سوپای جیهان ناساندووە.

سەرپەیڤ