ئاب 11, 2018 07:50 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی کۆریای باکوور بە هەڵوێستەکانی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان

کۆریای باکوور، هەڵوێستی ئەنتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی چەکداماڵینی ناڤۆکیی پیونگ یانگی شەرمەزار کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە، لێژنەی نوێنەرایەتی کۆریای باکوور لە ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: داوای سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ چەکداماڵینی ناڤۆکیی شیاوی تاقیکردنەوەی راستییەکانی پیونگ یانگ، هاوتەریب و هاوڕەوت لەگەڵ ئەمریکایە.

لە بەیاننامەی لێژنەی نوێنەرایەتی کۆریای باکوور لە ڕێکخراوی نەتەوەکاندا هاتووە؛ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەبێ ئەوەی وا بە قازانجی بارودۆخی ئێستای نیمچەدوورگەی کۆریاو ئاشتی و سەقام لەو ناوچەیە، ئەنجام بدات و تەنیا بۆ دڵخۆشکردنی وڵاتێکی تایبەت ئاماژە نەکاتە بایکۆتەکان.

لێژنەی نوێنەرایەتی کۆریای باکوور لە ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها ڕایگەیاند: لێدوانەکانی ئەنتۆنیۆ گۆترێش لەمەڕ ئەوەی کە کۆریای باکوور دەتوانێ بە پێوانی پرۆسەی چەکداماڵینی شیاوی تاقیکردنەوەی راستییەکان، ببێتە ئەندامی ئاسایی کۆمەڵگای جیهانی، قەبووڵنەکراو و ڕووهەڵماڵاوانەیە.

لەهەمان کاتدا، وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور رۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: زەخت وگوشارەکانی ئەمریکا لەڕێی سەپاندنی سزا وبایکۆت بەسەر پیونگ یانگدا، پێشکەوتن لەپێناو چەکداماڵینی ئەتۆمی لە نیمچەدوورگەی کۆریا دەوەستێنێ.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکووردا هاتووە: تاکاتێک کە ئەمریکا مەرجی سەرەکی دانوستان کە هەمان ڕێزدانان بۆ لایەنی بەرامبەرە، لەبەرچاونەگرێ،  چاوەڕوانی هاتنەدی پێشکەوتن لە چەکداماڵینی کۆریای باکوور نامومکینە.

سەرپەیڤ