ئاب 11, 2018 10:56 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی یەکێتی ئوروپا بە تاوانکاریی رژیمی سەعوودی لەبەر کوشت وبڕی منداڵانی یەمەنی

یەکێتی ئوروپا لە کاردانەوەیەکی ناکارا و خەمساردانە بەرامبەر کوشتاری قوتابیانی یەمەنی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا، ڕایگەیاند؛ تێکهەڵچوونەکان لە یەمەن، هیچ ڕێکارێکی سەربازی بۆ نییە.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلجەزیرە، یەکێتی ئوروپا رۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: تاوانی کارەساتباری پەلامار بۆسەر پاسی هەڵگری منداڵانی یەمەنی لە پارێزگای سەعدەی یەمەن دەریخست کە تێکهەڵچوون و پێکدادانەکانی ئەو وڵاتە، ڕێکاری سەربازیی بۆ نییە.

یەکێتی ئوروپاش وەک دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان خۆی بوارد لە هەرچەشنە شەرمەزارکردنی کوشتاری خەڵکی سیڤیل لە یەمەن بەدەست رژیمی سەعوودیاو تەنیا دوولایەنی شەڕی بۆ دانبەخۆداگرتن بانگهێشت کرد.

یەکێتی ئوروپا هەروەها لە بەیاننامەکەیدا وشداریی دا، کەرتی غەززەو رژیمی ئیسرائیل بەشێوەیەکی مەترسیدار لەدەسپێکی قەیرانێکی نوێدان.

ئەنجومەنی ئاسایش رۆژی هەینی دانیشتنێکی لەبارەی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا بۆسەر پاسی هەڵگری قوتابیانی یەمەنی لە سەعدە بەڕێوە برد و سەرەنجام بێ بڵاوکردنەوەی بەیاننامە لەمەڕ شەرمەزارکردنی ئەو تاوانە دژە مرۆییە، تەنیا نیگەرانی خۆی لە هێرش بۆسەر سەعدەو پەلامارەکانی ئەم دواییەی سەر ناوچەکانی دیکەی یەمەن، ڕاگەیاند.

فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودیا شەوی پێنج شەممە هێرشیان کردەسەر پاسێکی هەڵگری قوتابیانی یەمەنی لە شاری "ضیحان"ی سەر بە پارێزگای سەعدەی یەمەن کە پەنجاو پێنج کوژراو و هەشتا برینداری لێکەوتەوە.

 

سەرپەیڤ