ئاب 12, 2018 16:55 Asia/Tehran
  • پلانی واشێنگتۆن بۆ بڕینی بارەبووی دراڤی لە پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین

گۆڤارێکی ئەمریکی ئەوەی لەقاو داوە کە کۆشکی سپی لە درێژەی سیاسەتەکانی دا بە مەبەستی پاڵپشتی کردن لە ڕژێمی زایونی دووسەد ملوێن دۆلار بارەبووی پێکھاتەی خۆبەڕێوەری فەلەستین ڕادەگرێت.

گۆڤاری ئەمریکیی فارین پالیسی وێڕای بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ئەوەی درکاندووە کە، کۆشکی سپی بەنیازە دووسەد ملوێن دۆلار بارەبووی پێکھاتەی خۆبەڕێوەری فەلەستین ڕابگرێت کە دیارە ئەمەش بە واتای بڕینی بەشی ھەرە زۆری بارەبووەکانی غەززە بە تایبەت لە جەنگەی ئەو قەیرانە مرۆڤیانەیە کە ئێستاکە بەرۆکی ئەم ناوچەیەی گرتووە.

دەوڵەتی ئەمریکا سەرەڕای یارمەتی دانی ڕاستەوخۆی فەلەستینییەکان، یارمەتیی دابین کرانی بوجەی ناوەندی فریاکەوتن و ئیش و کار دۆزینەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان واتە «ئانروا» شی دەدا، کەچی دەوڵەتی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا زیاتر لە نیوەی ئەو یارمەتییانەی بڕی.

فارین پالیسی لە ڕاپۆرتەکەی خۆی دا ئەوەشی درکاندووە کە مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکاو جەرەد کوشنەر ھاواو ڕاوێژکاری داناڵد ترەمپ حەوتەی ڕابردوو بڕیاری کەم کردنەوەی بارەبووی فەلەستینییەکانیان دا.

لە کاتی چوونی داناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی ترەمپ، سیاسەتەکانی خۆی بۆ پشتگری کردن لە ڕژێمی زایونی پەرە پێ داوە. لەوانە بڕیاردان بۆ گواشتنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ قودسی داگیر کراو لە ساڵی ٢٠١٨ دا کە بە پێچەوانەی بڕیارنامەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و لە جەنگی دژایەتیی بەربڵاوی جیھانی دا ئەنجامی گرت.

 

سەرپەیڤ