ئاب 16, 2018 09:45 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی پەلاماری تیرۆریستیی سەر قوتابیان لە

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان، پەلاماری خۆکوژیی بۆسەر قوتابیانی ناوەندێکی فێرکاریی لە رۆژاوای شاری کابولی کە بووە هۆی کوژرانی چل و هەشت کەس، شەرمەزار کرد.

باڵوێزخانەی ئێران لە کابول لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: تەقینەوەی تیرۆریستیی لە ناوەندێکی فێرکاری لەناوچەی "دەشت برچی"ی شاری کابول وکوژرانی قوتابیان، پێشاندەری دوژمنیی ئەنجامدەرەکانی لەگەڵ ئیسلام ومرۆڤایەتییە.

باڵوێزخانەی ئێران لە ئەفغانستان وتی: ئەو چەشنە پەلامارانە ناتوانێ هەوڵی چالاکانە بۆ چەسپاندنی سەقام وئاسایش لە ئەفغانستان بخاتە ژێر کارتێکەری.

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کابول هەروەها هاوخەمیی دەربڕی لەگەڵ خێزانی قوربانیانی پەلامارە تیرۆریستییەکەی کابول.

سەرلەئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، کەسێکی خۆکوژ خۆی گەیاندە نێو قوتابیان لە ناوەندی فێرکاریی مەهدی(عج) لەشاری کابول و بەتەقاندنەوەی خۆی، چل وهەشت قوتابیی کوشت و شەست و حەوت کەسیشی بریندار کرد.

بەبڕوای زۆرینەی خەڵک و بەرپرسانی ئەفغانستان، ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە ساڵی٢٠٠١ ـەوە لەئەفغانستان بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم هاوڕێ لەگەڵ گشت وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، تائیستا هیچ دەسکەوتێکی جگە لە کوشتاری هەزاران کەسی سیڤیل و وێران کردنی ژێرخانەکانی ئەفغانستان نەبووە.

سەرپەیڤ