ئاب 16, 2018 10:23 Asia/Tehran
  • وتەبێژی کۆشکی سپی : باج لەسەر هاوردەی پۆڵا لە تورکیا هەڵناگیردرێ

وتەبێژی کۆشکی سپی وتی: ئەگەر قەشە ئەمریکییەکەش لە تورکیا ئازاد بکرێ، ئەو باجەی خراوەتە سەر هاوردەی پۆڵا لەو وڵاتە، هەڵناگیردرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، سارا سندرز، وتەبێژی کۆشکی سپی رۆژی چوارشەممە لەنێو پەیامنێران لەهەمان کاتدا وتی : ئەگەر قەشە ئەمریکییەکەش ئازاد بکرێ، بیرلە هەڵگیرانی ئابلۆقەکانی ئەمریکا دژ بەتورکیا دەکەینەوە.

سارا سەندرز ئیدیعای کرد: تورکیاو سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لەگەڵ قەشەی ئەمریکی نادادگەرانە ڕەفتاریان کردووە.

وتەبێژی کۆشکی سپی هەروها ئیدیعای کرد: نرخی گومرکی سەپێندراو لەلایەن تورکیاوە بەسەر کاڵا ئەمریکییەکان جێی داخە و هەنگاوێکی  هەڵەیە.

بەرلەوە، وەزیری تیجارەتی تورکیا ڕایگەیاند، پرۆسەی وەرگرتنی ٥٣٣ملوێن دۆلار نرخنامەو گومرگی زیاتر لە کاڵا هاوردەییەکانی بەرهەمی ئەمریکا بۆ وڵاتەکەی دەس پێ کراوە.

رۆخسار پەکجان بەئاماژە بەوەی کە بڕیاری سەپاندنی نرخی گومرگی زیاتر لەسەر کاڵا ئەمریکییەکان لەوەڵامدانەوە بە کردەکانی ئەمریکا دراوە، وتی: جگە لەوە، لەڕۆژی چوارشەممەوە، نرخی گومرگی هاوردەیی بیست و دوو کاڵای بەرهەم هاتووی ئەمریکا دوو هێندە زیاد کراوە.

دانانی نرخی گومرگی سەتا بیست و پێنج و سەتا دە لەسەر پۆڵاو ئەلمنیۆم نەک هەرناڕەزایەتی بەرفراوانی هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەمریکای لێکەوتووەتەوە، بەڵکوو ئەوانیش لە کردەیەکی یەکساندا باجی نوێیان خستەسەر ژمارێک کاڵای هاوردەیی ئەمریکا.

زیندانی کرانی ئەندرو برانسۆن قەشەی ئەمریکی لەتورکیاو کردەی بەرامبەری دوو وڵات لەمەڕ بایکۆتی وەزیرانی ناوخۆ وداد و هەروەها راگەیێندرانی دووهێندە کرانی نرخی گومرکیی هاوردەی پۆڵاو ئەلمنیۆم لەتورکیا، بووەتە مایەی تێکچوونی پەیوەندیی نێوان ئانکارا و واشنگتۆن.

سەرپەیڤ