ئاب 16, 2018 13:22 Asia/Tehran
  • ترەمپ ئیدیعای کرد؛ ڕێگە نادەین سامانی ئەمریکا بدزرێ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەئاماژە بە پرسی نرخی گومرگی بازرگانی ئیدیعای کرد، ئیدی نابێ ڕێگە بدات بە وڵاتانی دیکە سامانەکانی ئەمریکا بەتاڵان ببەن.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، ترەمپ رۆژی چوارشەممە لە توئیتێکدا بەئاماژە بەوەی کە ئابووریی ئەمریکا لەسەر بنەمای نرخنامە ڕۆنراوە، نووسی: نرخنامە نوێکان ئەمریکا بەرەو گرێبەستی شیاو لەبواری تیجارەتدا دەباتە پێش.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەچوارچێوەی سیاسەتی لاگرانەی ئابووری، بە زیادکردنی باج و نرخی گومرگ لەسەر کەلوپەل و بەرهەمی هاوردەیی بۆ ئەمریکا، بەکردەوە بە شەڕی بازرگانی لەگەڵ زۆرێ لەئابوورییە مەزنەکانی جیهان دا تێوە گلاوە بووە.

دانرانی نرخی گومرگی سەتا ٢٥ و سەتا دە لەسەر پۆڵاو ئەلمنیۆم نەک هەر ناڕەزایەتی بەرفراوانی هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەمریکای لێکەوتووەتەوە، بەڵکوو ئەوانیش لەکردەیەکی هاوشێوەدا دەستیان کردووە بە دانانی نرخی گومرگی نوێ لەسەر بڕێک کاڵای هاوردەیی لە ئەمریکا.

سەرپەیڤ