ئاب 17, 2018 16:04 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی دژی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر قوتابیان لە کابۆل

ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی ھێرشە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی چوارشەممەی سەر قوتابیان لە ڕۆژئاوای کابۆلی پێتەختی ئەفغانستانی بە تاوانێکی جەنگی نرخاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند: پەلاماردانی قوتابیانی ئەفغانی لە ڕۆژئاوای کابۆل وا دەر دەخات کە ئەفغانستان و بە تایبەتی پێتەختی ئەم وڵاتە قەت شوێنێکی ھیمن نییە بۆ خەڵکی سڤیل.

سندوقی منداڵانی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش ھێرشە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی چوارشەممەی سەر قوتابیان لە ڕۆژئاوای کابۆلی پێتەختی ئەفغانستانی بە جێگای داخ و مەخابن زانی و ڕایگەیاند: بۆ پاراستنی منداڵانی ئەفغانی دەبێ ھەوڵێکی زیاتر بدرێت.

ھێرشە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی چوارشەممە بۆ سەر فێرگەیەک لە ناوچەی شێعەنشینی ڕۆژئاوای کابۆل دەیان کەسی سڤیل لەوانە قوتابیانی کردە قوربانی.

لەو ھێزشە تیرۆریستییەدا نزیکەی حەفتاکەسی دیکەش بریندار بوون.

جێگای ئاماژەیە کە تاقمی تیرۆریستی داعش بەرپرسایەتیی ئەم ھێرشە تیرۆریستییەشی بە ئەستۆ گرتووە.