ئاب 17, 2018 17:34 Asia/Tehran
  • بڕیارنامەی سێنای ئەمریکا دژی داناڵدترەمپ

سێنای ئەمریکا، بڕیارنامەیەکی دژی شێوازی ھەڵس و کەوتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ میدیاکاندا بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، سێناتۆرەکانی ئەمریکی ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای پەسەند کردنی بڕیارنامەیەکی بێ ئەرک ڕەخنەیان گرت لە  داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە بەردەوام میدیاکان وەک «دوژمنی خەڵک» ناو دەبات.

بڕیارنامەکەی سێنا، دوای ئەوە پەسەند کرا کە ڕۆژی پێنج شەممە پتر لە سێسەد ڕۆژنامە لە سەرتاسەری ئەمریکا لە ھەنگاوێکی ھاوبەش دا دەستیان کرد بە بەرەڤانی کردن لە ئازادیی میدیایی و لە ترەمپیش لە بەر تاوانبار کردنی ھێندێک لە ڕێکخراوە ھەواڵدەرییەکان بە دوژمنایەتی کردنی خەڵک، ڕەخنەیان گرت.

٣٥٠ ڕۆژنامەی ئەمریکی ڕۆژی پێنج شەممە لە کاردانەوەیەک دا لە ھەمبەر بە دوژمن  ناوبرانیان لە لایەن داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە، لە ھەنگاوێکی ھاوبەش و ھاوتەریب دا، سەروتارەکانیان تایبەت دا بە بەرەڤانی کردن لە خۆیان.

ترەمپ گەلێک جار لە ڕۆژنامەنووسان و ئەو ڕاپۆرتانەیان کە لەگەڵ ڕاوبۆچوون و یان ھەڵوێستە سیاسییەکانی دا نەیارن، ڕەخنەی گرتووەو وەک بڵاوکەرەوەی درۆو دەلەسەو ھەواڵی ساختە باسی کردوون.

نووسینگەی ڕۆژنامەی بۆستۆن گلوبیش کە لە ورووژاندنێکدا ٣٥٠ ڕۆژنامەی ئەمریکیی ھان دا ھەتا سەروتارەکانیان تایبەت بدەن بە ڕەخنەگرتن لە ترەمپ، ھەڕەشەی تەقاندنەوەی لێ کرا.

سەرپەیڤ