ئاب 18, 2018 18:54 Asia/Tehran
  • کوژرانی شانزە کەس لەئەنجامی دەسڕێژ لەشوێنە جیاجیاکانی ئەمریکا

ناوەندی تۆمارکردنی ئاماری توندوتیژیی چەکدارانە لە ئەمریکا رایگەیاند، شانزە کەس لە شوێنە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە لەئەنجامی دەسڕێژ و تەقە کوژراون.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، ناوەندی تۆمارکردنی ئاماری توندوتیژیی چەکدارانە لە ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، شەست ویەک حاڵەتی دەسڕێژ لەبیست و چوار کاژێری ڕابردوو لە ویلایەتە جیاجیاکانی ئەمریکا ڕووی داوە کە بەهۆیانەوە، لانیکەم شانزە کەس کوژراون و سی و پێنج کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، زۆربەی ئەو دەسڕێژ وتەقە کردنانە لە ویلایەتەکانی واشنگتۆن، تێنێسی، پێنسیلوانیا، نیوجرسی، فلۆریدا و میسوری ڕووی داوە.

ناوەندی تۆمارکردنی توندوتیژیی چەکدارانە لەئەمریکا ڕاشیگەیاند، لەچل وهەشت کاژێری ڕابردوو، ١٦٤حاڵەتی تەقەکران لە ویلایەتە جیاجیاکانی ئەمریکا ڕاپۆر کراوە کە بەهۆیانەوە، پەنجاو دوو کەس کوژراون و هەشتاو شەش کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرە فەرمییەکان، نزیک بە٢٧٠هەتا٣٠٠ملوێن چەکی گەرم لە ئەمریکا هەیە، واتە بۆ هەر کەسێک ، چەکێک لەو وڵاتە دەس دەکەوێ.

سەرباری داوای گرووپەکانی لایەنگر و بەرەڤانیکەری مافەکانی شارومەندیی لەئەمریکا، لەبەر دەسەڵاتی لۆبی ئەسلەحە، تائێستا هیچکام لە حکومەتەکانی ئەمریکا یاساوڕێسایەکیان لەبارەی بەرتەسکدانان لەبەردەم فرۆشرانی چەکەمەنی لەو وڵاتە دانەناوە.

سەرپەیڤ