ئاب 18, 2018 20:05 Asia/Tehran
  • نەیارەتی دەوڵەتی ئەفغانستان لەگەڵ دامەزرانی ئاگر بڕی یەک لایەنە لەگەڵ تاقمی تاڵیبان لە جێژنی قوربان

وتەبێژی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان ، دامەزرانی ئاگر بڕی یەک لایەنە لەگەڵ تاقمی تاڵیبان لە جێژنی قوربانی ڕەت کردەوە.

بە پێێ ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم " محەممەد هارون چخانسوری" پیداگری کرد دەوڵەتی کابول لە جێژنی قوربان بەشێوەی یەک لایەنە لەگەڵ تاقمی تاڵیبان ئاگر بر دانامەزرێنێت. وتەبێژی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان وتی: دەوڵەتی ئەفغانستان بەر مەرجێک  لە جێژنی پیرۆزی قوربان لەگەڵ تاقمی تاڵیبان ئاگر بڕ دادەمەزرێنێت کە ئەم تاقمە لەگەڵی رەزامەندی دەرببڕێت. بەم حاڵەوە تاقمی تاڵیبان هەتا ئێستاکە لەمەڕ دۆخی ئەم گروپە لەمەڕ ڕاگەیاندنی ئاگر بڕی هاوبەش لەگەڵ دەوڵەتی ئەفغانستان بیروڕایەکی دەربەبڕێوە. دەوڵەتی ئەفغانستان لە ڕۆژی سێشەممە دوازدەی ژوئەن بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان بۆ ماوەی یەک حەوتە لەگەڵ تاقمی تاڵیبان ئاگر بڕی دامەزراندووە بەڵام تاقمی تاڵیبان سێ ڕۆژی قەبوڵ کرد. دەوڵەتی ئەفغانستان هەروەها دوای کۆتایی ئەم ئاگر بڕە بۆ دە ڕۆژی تر یش ئاگر بڕی یەک لایەنە لەگەڵ تاڵیبانی درێژ کردەوە.