ئاب 19, 2018 11:00 Asia/Tehran
  • پوتین : رێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران دەبێ بپارێزرێ

سەرۆکی روسیا لە پرێیس کۆنفڕانسێکی هاوبەشدا لە گەڵ ئانگلا مێرکڵی گەورەسەرۆکی ئاڵمان جەختی کردەوە لەسەر پارێزرانی رێککەوتنی ناڤۆکی (بەرجام ) .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەدا وسیما ، ڤلادیمیر پوتین شەوی رابردوو لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە گەڵ گەورەسەرۆکی ئاڵمان لە بەرلین ، وتیشی ، لە چاوپێکەوتنی ئەودا بارودۆخی رۆاژوای ئاسیا لەوان قەیرانی سوریا و رێککەوتنامەی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران وتووێژی لەسەر دەکرێ .

سەرۆکی روسیا بە ئاماژە بەوەی کە روسیا درێژە ئەدات بە یارمەتیە مرۆییەکانی خۆی لە سوریا وتی : دەبێ بۆ گەڕانەوەی ئاوارە سوریەکان بۆ وڵاتەکەیان هەوڵ بدەن .

پوتین لە درێژەدا جەختی کردەوە ، ئاڵمان یەکێک لە گرنگترین شەریکە بازرگانیەکانی روسیایە و ئاڵمان وەک پردێک بۆ ناردنی کاڵای روسی بۆ ئوروپایە .

مێرکێڵیش لەم پرێیس کۆنفڕانسەدا داکۆکی لە بەرجام کرد .

دەوڵەتی ئەمریکا پاش چەن مانگ هەڕەشە و گوڕەشە، لە سەر لە بەیانی سێشەممەوە (٧ی ئاگوست) بایکۆتە ئەتۆمییە هەڵپەسێردراوەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی سەر لە نوێ بووژاندەوە.

قەدەغەی بازرگانی بە دۆلار، قەدەغەی بازرگانی بە زێڕ، قەدەغەی سەرمایەنانەوە لە پیشەسازیی ئۆتۆمبیل، قەدەغەی بازرگانیی پۆڵا و قەدەغەی فرۆشرانی فڕۆکەی موسافیرهەڵگر و پارچەکانی پێویستی، لەو بایکۆتانەن کە بە فەرمانی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەر لە نوێ بە سەر ئێران داسەپێندراونەتەوە.

بەریتانیا ، فەڕەسنە ، چین ، ئاڵمان و یەکیەتی ئوروپا ریانگەیاند پێبەندی بەرجام دەمێنن و داکۆکی لێدەکەن .

گەورە سەرۆکی ئاڵمان هەروەها لەم پرێس کۆنفڕانسەدا رەوشی شاری ئیدلبی سوریای بە کارەساتبار زانی و وتی : چارەسەریی قەیرانی سوریا دەبێ لە رێگەی پرۆسەیەکی سیاسیەوە بێ .

 

 

سەرپەیڤ