ئاب 19, 2018 23:45 Asia/Tehran
  • کوفی عەنان پێاوێک کە ڕۆڵیی ئەرێنی بوو لە چارەسەر کردنی قەیرانەکانی جیهان دا

"کوفی عەتا عەنان" سکرتێری پێشووی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی شەممە لەتەمەنی ٨٠ ساڵ دا دوای ماوەیەکی کورت نەخۆشبوون لە" بێرن"ـی سوئیسرا کۆچی دوایی کرد.

"کوفی عەنان" حەوتەمین سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە ساڵانیی نێوان ١٩٩٧ تا ٢٠٠٦ ـی زایینی (١٣٧٦-١٣٨٥) بوو. عەنان لە ٨ ـی ئاپریلیی ١٩٣٨ لە شاری کووماسی وڵاتی ئەفریقایی غەنا لە دایکبوو.عەنان لە کۆلێجی " مەک ئالیستێر" فێری ئابووری بووە و پێوەندییە نێو دەوڵەتیەکانی لە ژێنێڤ و بەڕێوە بەرایەتی لە زانکۆی (ئیم.ئای، تی) ئەمریکا خۆێندۆتەوە.

کوفی عەنان لە ساڵی ١٩٦٢ چوو بۆ ڕێکخراوی نەتەوەکان و لە نووسینگەی ژینێڤی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی خەریکی ئیش و کار بوو. ئەو لە مارچی ١٩٩٢ ەوە تا دیسەمەبەر ١٩٩٦ جێگری ئاشتی پارێزی "پیترۆس غالی" سکرتێری مێسری ئەو کاتەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بوو. ئەنجوومەنی ئاسایش عەنانی لە ١٣ دیسەمبەری ١٩٩٦ بۆ سکرتاریەتی گشتی  ڕێکخراوی نەتەوەکان هەڵبژارد و دوای تەییدکرانیی لە کۆگەی گشتی وەک  یەکەم سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ناسێندرا کەلە نێوان کارمەندانیی ئەم ڕیکخراوەیە هەڵبژێردرا.

کوفی عەنان  دوای کۆتایی خزمەتکردنی لە ڕیکخراوی نەتەوەکان ، ناوەندی کوفی عەنانی بەمەبەستی بەشداری کردن لە پەرەو گەشەی جیهانیی دامەزراند.

ڕێکخراوی نەتەوەکان و کۆمکاری عەرەب لە ساڵی ٢٠١٢ ئەویان بۆ نوێنەرایەتیی خۆیان لە کار وباری سوریا هەڵبژارد تاڕێگا چارەیەک بۆ کێشەی ئەم وڵاتە بدۆزێتەوە.بەڵام دوای ئەمەی ڕیکخراوی نەتەوەکان نەیتوانیی لەم بوارە پێشکەوتنێک دەسبخات بۆ چارەسەریی کێشەی سوریا ، لە پۆستی خۆی کشایەوە.

شایانی باسە " کوفی عەنان" لە ماوەی ٤٠ ساڵی ئەمدواییە، وەکوو یەکێ لە بەناوبانگترین کەسایەتییەکانی سیاسی جیهان لە نێوان دە سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ناسێندراوە.سکرتێری گشتی پێشووی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، لە درێژەی ژیانی سیاسی خۆی دا ، بۆ دامەزراندن وپاراستی ئاشتی و بەرەنگار بوونەوەی قەیرانە جۆر بە جۆرەکان هەوڵی زۆری داوە.

 

زۆرێک لە کەسایەتیەکانی جیهان ڕۆڵی عەنان لە چارەسەرکردنیی قەیرانەکانی ئافریقا بە ئەرێنی دەزانن . بۆ وێنە لە ساڵی ٢٠٠٦ دا بە خۆوەردان لە چارەسەرکرانیی ناکۆکییەکانی درێژماوەی نێوان نیجریە وکامێرۆن لە سەر نیمچە دوورگەی نەوت خێزی " باکاسی" ، توانیی کۆتایی بدات بە تووند وتیژی و تێکهەڵچوونی خوێناوی لە نێوان دو وڵات دا.

عەنان و ماندێڵلا

 

ئەم بابەتە بە بۆنەی کۆچی دوایی "کوفی عەنان" پێشکەشتان کراوە. ڕوحی شاد و یادی بەرز بێت.

 

سەرپەیڤ