ئاب 28, 2018 11:46 Asia/Tehran
  • ئامولی لاریجانی: دووفاقی بوونی کردەوە و ئاکاری ئەمریکا بەرامبەر بە تیرۆریستان بۆ هەموو خەڵکی جیهان ئاشکرا بووە

سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران وتی: دووفاقی بوونی کردەوە و ئاکاری ئەمریکا بەرامبەر بە تیرۆریستان بۆ هەموو خەڵکی جیهان ئاشکرا بووە.

ئایەتووڵلا "سادق ئامولی لاریجانی" سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران رۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای دەزگەی دادەوانیدا راشکاوانە رایگەیاند: بیرو ڕای گشتی جیهان ناچێتە ژێری باری ئەوەی کە سیستەمی زاڵێتی خواز بە ڕواڵەت باس لە ئۆپەراسیۆنی دژ بە تیرۆریزم بکات و لە لایەکی دیکەوە هەموو چەشنە داکۆکی دراوی و سیاسیی لە تیرۆریستان بکات.

ئامولی لاریجانی هەروەها بە ئاماژە بە پێوەندیی نزیکی "جان بۆڵتۆن" ی ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی  لەگەڵ گرووپی تیرۆریستیی مونافقین رایگەیاند: کەسانی نێو دەستەی دەسەڵاتدارێتی ئەمریکا، بۆ زەبر دان لە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بوونەتە هاوڕێ و هاوپەیمانی تیرۆریستان.

سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران ئاماژەیشی کردە جەنایەتەکانی گرووپی تیرۆریستیی مونافقین لە ئێران لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا و وتی: ناوی گرووپی تیرۆریستیی مونافقین، بە یارمەتیی ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان سڕدرایەوە.

گرووپی تیرۆریستیی موناقفین بە پشتیوانیی ئەمریکا، ئیسراییل، بەریتانیا و  فەرەنسا لە پەلامار و هەڵمەتی جۆربەجۆری تیرۆریستی دا، نزیکەی ١٧ هەزار شاروومەندی ئێرانی تیرۆر کردووە.

سەرپەیڤ