ئه‌یلوول 15, 2018 08:18 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی موسڵمانانی هیندوستان بۆ داکۆکی لە موسڵمانانی چین

موسڵمانانی هیندوستان بۆ داکۆکی لە موسڵمانانی ئۆیغۆری سەربە پارێزگای سین کیانگ"ی هەڵکەوتوو لە باکووری رۆژاوای چین، خۆپێشاندانیان وەڕی خست.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لەکەناڵی "ئەی پی تی ئێن"؛ موسڵمانانی هیند رۆژی هەینی بە بەڕێوەبردنی خۆپێشاندان لە شاری مومبای ، داوایان لە حکومەتی چین کرد، گرتنی موسڵمانانی کەمینەی ئۆیغۆر لەپارێزگای سین کیانگ ، ڕابگرێ.

لەهەمان کاتدا و لەم دواییەدا ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە سیاسەتەکانی حکومەتی چین لەمەڕ هەڵس و کەوتی لەگەڵ موسڵمانانی ئەو وڵاتە نیگەرانی دەربڕی و ڕایگەیاند، پیکەن بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، ژمارێک ناوەندی بنیات نانەوە کە موسڵمانانی ئۆیغۆر بەرەو ئەو ناوەندانە ڕادەگوێزێ.

ئەوە لەکاتێکدایە کە حکومەتی چین راپۆرە بڵاوکراوەکانی لێژنەیەکی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە گرتن و ڕاگرتنی نزیک بە یەک ملوێن کەس لە موسڵمانانی ئۆیغۆری ئەو وڵاتەی ڕەت کردەوە.

ڕێوشوێنە ئاسایشییەکان لە پارێزگای سین کیانگی چین لەساڵانی ڕابردوودا بە دانانی بنکەو بازگەی پشکنینی پۆلیس بۆ کۆنترۆڵی ناسنامەو شووناسی خەڵک، توندترکراوە.

سەرپەیڤ