ئه‌یلوول 15, 2018 11:51 Asia/Tehran
  • داواکاری یەکێتی ئوروپا بۆ دادگەیی کرانی ئەنجامدەرانی دڕندەکاریەکەی دژبە موسڵمانانی رۆهینگیا

یەکێتی ئوروپا خوازیاری پێوشوێن گرتن و دادگەیی کرانی ئەنجامدەرانی دڕندەکاریەکەی دژبە موسڵمانانی رۆهینگیا بوو.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی پۆلیتیکۆ، ئەندامانی یەکێتی ئوروپا بە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکانیان راگەیاند، حکومەتی میانمار دەبێ داوەریی دیوانی نێودەوڵەتیی دادەوانی لەبارەی ئەنجامدەرانی تاوان و سەرکوتکردنەکان لەدژ خەڵکی رۆهینگیا قەبووڵ بکات.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ئەندامانی یەکێتی ئوروپا هەروەها لە دانیشتنی دوو حەوتەیی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە لە١٤ی سیپتەمبەرەوە دەس پێ بووەو هەتا ٢٨ی سیپتەمبەری٢٠١٨ بەردەوامە، لەهەوڵدان بڕیارنامەیەک لەدژ ئەنجامدەرانی تاوان لەدژ موسڵمانانی رۆهینگیا لەئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان پەسەند بکەن.

پۆلیتیکا بە دەس خستنی ڕەشنووسی بڕیارنامەی پێشنیارکراوی یەکێتی ئوروپا ڕایگەیاند، لەو رەشنووسەدا جەخت کرا لەسەر پێویستیی خێرا بۆ دڵنیابوون لە پێوشوێن گیران و ڕاوەدونرانی گشت ئەو کەسانەی بەرپرسی تاوانی پێشێلکردن و کەڵک وەرگرتنی نارەوا لەمافی مرۆڤن و ئەوەی کە ئەو کردەیە دەبێ لەڕێی میکانیزمە دادەوانییەکان لەلایەن ڕێکخراو و دەم و دەزگە سەربەخۆ نیشتمانی و یان نێودەوڵەتییەکانەوە ئەنجام بگرێ.

ڕێکخراوی نەتەوەکان لەنوێترین ڕاپۆری خۆیدا ڕایگەیاند، فەرماندەرانی سوپای میانمار کە لەدژ موسڵمانانی رۆهینگیایی رەگەزکوژیان ئەنجام دا، دەبێ پێوشوێنی یاساییان بۆ بکرێ و دادگەیی بکرێن هەتا دادگەریی لەبارەیانەوە جێ بەجێ بکرێت.

تاوانگەلی بەرفراوانی هێزەکانی سوپاو بودائیانی توندڕەوی میانمار، لەدژ موسڵمانانی رۆهینگیا لە ئەیالەتی راخین لەڕۆژاوای ئەو وڵاتە کە لە ٢٥ی ئاگۆستی٢٠١٧ـەوە دەس پێ بووە هەتا ئێستا هەزاران کوژراو و بریندار و بەسەدان هەزار ئاوارەی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ