باهۆزەکەی فیلیپین 16 قوربانیی لێکەوتەوە
ئهیلوول 16, 2018 08:47 Asia/Tehran
باهۆزە بەهێزو قورسەکەی مەنگهووت کە رۆژی شەممە بە خێرایی نزیکەی 330 کیلۆمەتر لە کاژێردا ناوچە باکووریەکانی فیلیپینی گرتەوە ، لانیکەم 16 کوژراوی لێکەوتەوە .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما، نزیکەی 87 هەزار کەس لە دانیشتوانی ناوچە بەر زیانەکانی فیلیپینیش تا ئێستا ماڵی خۆیان بە جێهشتووە .
شارەزایان زیانەکانی ئەم فەرتەنەیان زۆر قورس مەزندە کردووە .
بەپێی پێشبینیەکان ، پێنج ملێون فیلیپینی لە سەر رێگەی تێپەڕینی ئەم باهۆزەدا دەژین .
بە دوای روودانی ئەم تۆفانە ، کە بووە هۆی هەڵوەشانی لانیکەم 150 گەشتی ئاسمانی ، سەردانی یانگ یی وەزیری دەرەوەی چین کە بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە سەردانی فیبیپین بکات ، دواکەوت .
باهۆزەکە خەریکە بەرەو چین دەچێ .