ئه‌یلوول 16, 2018 18:38 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی جان کەری لە ھەڵس و کەوتی ترەمپ لە میدیا کۆمەڵایەتییەکاندا

وەزیری کاروباری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا جارێکی تر لە کەڵک وەرگرتنی بەردەوامی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی ھێل، جان کەری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا، لە بەرنامەی تەلەفزیۆنیی « ئێچ بی ئۆ» دا وتی: داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ئاوێتەیەکی دەگمەنە لەکوڕیژگەیەکی ھەشت ساڵانی پێ نەگەییشتوو لەگەڵ دڵەخورپەو ڕاڕایی کچۆڵەیەکی تازەلاو.

کەری وێڕای ڕەخنەگرتن لە کەڵک وەرگرتنی بەردەوامی ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ، ئاماژەی کردە پرسی مەحکوم کران و ھاوکاری ڕاگەیاندنی پۆل منافۆرت سەرۆکی پێشووی بنکەی ھەڵبژاردنی ترەمپ لەگەڵ ڕابێرت مولێر پشکێنەری تایبەتی دۆسیەی دەستوەردانی ڕووسیا لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦.

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا ھعەمیسان پێی لە سەر ئەوە داگرت کە ترەمپ سەرۆک کۆمارێکی خراپەو ئەمەش ڕاستییەکی حاشا ھەڵنەگرە.

کەری وێڕای ئاماژە کردن بە توییتەکەی ترەمپ کە ناوبراوی بە دیداری نایاسایی لەگەڵ کاربەدەستانی دیکە دوای بەجێ ھێڵانی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە تۆمەتبار کرد بوو، وتیشی: ھیچ شتێکی نائاسایی لە بارەی دیداری دیپلۆماتەکانی پێشووی وڵات لەگەڵ کاربەدەستانی دیکەی وڵاتان لە ئارادا نییە.

کەری چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە بەر کشاندنەوەی ئەمریکا لە پەیمانی کەش و ھەوای پاریس لە ژانویەی ٢٠١٧ و ھەروەھا وازھێنانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام لە مانگی مەی ٢٠١٨ دا ڕەخنەی لە ترەمپ گرت.

 

سەرپەیڤ