ئه‌یلوول 17, 2018 14:04 Asia/Tehran
  • کەتنی جنسیی دژ بە بەربژاری ترەمپ بۆ ئەندامەتی لە دیوانی باڵای فیدراڵی ئەمریکا

ژنێکی مامۆستای زانکۆ، بەربژاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئەندامەتی لە دیوانی باڵای فیدراڵی ئەم وڵاتەی تۆمەتبار کرد بە دەسدرێژیی جنسی.

"کریستییەن بلەیسی فۆرد" (1)  دەروون ناس و مامۆستای زانکۆی پاڵۆ ئاڵتۆ" (2)ی کالیفۆرنیا ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژ لەگەل ڕۆژنامەی واشینگتۆن پۆست رایگەیاند: "برێت کاوانا"(3) بەربژاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئەندامەتی لە دیوانی باڵای فیدراڵ، ئەوی خستۆتە بەر دەسدرێژی جنسیەوە.

بە قسەی ئەم مامۆستای زانکۆیە، کاوانا سێ دەیە لەمەوبەر لەگەڵ هاوڕێیەکی لە میوانییەکدا بە نیازی دەسدرێژی کردنە سەر ئەو بووە کە بە هۆی خۆوەردانی کەسانی دیکە نەیتوانیوە بگات بەو ئامانجە دزێوەی.

بلەیسی فۆرد وتی کە لە نامەیەکی نهێنی بۆ "دایەن فاینستاین" (4) سناتۆری باڵای ئەندامی لێژنەی دادەوانیی ئەنجومەنی سنای ئەمریکا، ڕووداوەکەی بۆ شی کردۆتەوە.

بێرت کاوانا ئەو تۆمەتەی ئازاری جنسی ڕەت کاتەوە.

بەم حاڵەوە دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە خوازیاری دواکەوتنی کۆبوونەوەی دەنگدان بۆ پشت ڕاست کرانەوەی شیاوەتیی کاوانا بوون.

بەڵام کۆماریخوازان کە زۆرینەی کورسییەکانی سنای ئەمریکایان بە دەستەوەیە لە هەوڵدان تا کۆتایی ئەم مانگی سێپتەمبەر، دەنگ بدەن بۆ ئەندامەتی کاوانا لە دیوانی باڵای فیدراڵی ئەم وڵاتە.

بێتوو سنا  ئەندامەتی کاوانا قەبووڵ بکات، ئەو دەبێ بە دووەم دادوەری پارێزکارکە بە پێشنیاری ترەمپ بۆتە ئەندامی دیوانی باڵای فیدراڵ.

 

1- Christine Blasey Ford

2- Palo Alto

 3- Brett Kavanaugh

4- Dianne Feinstein

سەرپەیڤ