ئه‌یلوول 17, 2018 17:48 Asia/Tehran
  • پێداگریی

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی پێی داگرت : ئێران هەموو بەڵێنە ناڤۆکیەکانی بەگوێرەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی جێ بەجێ دەکا.

بەپیی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، یوکیا ئامانۆ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئەمڕۆ دووشەممە لە یەکەم ڕۆژی دەسبەکارکردنی شەست و دووهەمین دانیشتنی کۆگەی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی پشت ڕاستی کردەوە کە تاران پێبەندبووە بە جێ بەجێ کردنی بەڵێنیەکانی.

ئامانۆ وتی: ئاژانس درێژە دەدا بە تاقیکردنەوەی ڕاستییەکان و لانەدانی ئێران لە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سی ئاگۆست لە ڕاپۆرە نوێکەی بۆ دوانزەهەمین جار لەکاتی جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بۆ دووهەم جار پاش چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە، پشت راستی کردەوە کە، هەوڵ و چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران بەتەواوەتی ڕێکە لەگەڵ بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنە جیهانییە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هەشتی مای٢٠١٨ چوونەدەری ئەو وڵاتە لەڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕاگەیاند کە لەگەڵ ناڕەزایەتی ونەیارەتی وڵاتانی واژۆکەری دیکەی ڕێککەوتنەکە بەرەوڕوو بوو.

سەرپەیڤ