ئه‌یلوول 18, 2018 17:00 Asia/Tehran
  • ڕاپۆرتی نوێی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە مەڕ جەنایەتی سوپای میانمار

پشکێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕاپۆرتێکی ٤٤٤ لاپەڕەیی نوێی لە جەنایەتەکانی سوپای میانمار وبودائیەتوندڕەوە دژە موسوڵمانەکانی ڕوهینگیایان بڵاوکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، پێشکێنەرانی تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی سێشەممە دوای بڵاوکرانەوەی بڕگە ودیکیومێنتەکانی قەڵاچۆو ئەشکەنجەی موسوڵمانانی ڕوهینگیایی لە گوند ولادێکانی ئیالەتی ڕاخین لە ڕۆژئاوا بەدەس سەربازانی میانمار وبودائیە توندڕەوەکان، خوازیاری دادگایی کرانی هۆکارانی ئەم جەنایەتانە بوون. لە ڕاپۆرتی نوێی پێشکینەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان دا هاتووە: سەربازانی میانماری و بودائیەکانی توندڕەو بە پەلامار کردنە سەر دەیان گوند لە ڕاخین لەوان گوندی " مین گی" پیاوانی گوندەکانیان کوشتن ومنداڵەکانیان لە دایکەکانیان جیا کردەوە و خستنیانە ناو ڕۆبارو هەروەها لە ناوئاگر سوتاندنیان . پشکێنەرانی تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان دوای بڵاوکرانەوەی ئەم ڕاپۆرتە جارێکی تر لە ڕێکخراوی نەتەوەکان داوایان کرد کە " مین ئونگ هالینگ" فەرماندەی سوپای میانمار هاوڕێ لەگەڵ پێنج لەشکریی پایەبەرزی ئەم وڵاتە وەکوو بەرپرسانی سەرەکی جەنایەتەکانی دژە ڕوهینگیایی بکەونە بەر دادگایی کرانی جەنایی. شاندی پشکێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئەندامەنی ئاسایش داوای کردووە جەنایەتکارانی میانماری بنێریتە دادگەی جەنایی نێودەوڵەتی وئەم ولاتە بایکۆتی چەکەمەنی بکات. لە ٢٥ی ئۆتی ٢٠١٧ لە پەلامارەکانی سوپای میانمار وبودائیە توندڕەوەکان بۆسەر موسوڵمانانی ڕوهینگیایی لە پارێزگەی ڕاخین لە ڕٶژئاوای میانمار فرەتر لە ٦ هەزار موسوڵمانی ڕوهینگیایی کوژران ، هەشت هەزار کەسیش بریندار بوون ونیزیک بە یەک ملیۆن کەسیش چوونە بەنگلادش وئاوارە بوون.

سەرپەیڤ