ڕەت کرانەوەی دانانی سەربازگەی ئەمریکی لە دەڤەری دەریای خەزەر لەلایەن قەزاقستانەوە
ئهیلوول 19, 2018 10:39 Asia/Tehran
وەزیری هەواڵگریی و پەیوەندییەکانی قەزاقستان، سازکرانی پێگە ئەمریکییەکان لە دەڤەری دەریای خەزەری بەدرۆ خستەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئاکی پرێس، "دوران ئابابیۆف" رۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند، هەواڵ و ڕاپۆر لەبارەی دامەزراندنی پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دەڤەری دەریای خەزەر، پڕووپووچ و دەنگۆیە.
وەزیری هەواڵگریی وپەیوەندییەکانی قەزاقستان پێی داگرت؛ بەگوێرەی کۆنوانسیۆنی واژۆکراو لەلایەن وڵاتانی لێواریی دەریای خەزەر لە١٢ی ئاگۆستی ئەمساڵ، ئەو دەریایە شوێنی دۆستایەتی، ئاشتەوایی وهاوکارییە.
"دوران ئابابیوف" وتی: کۆنوانسیۆنی سیستەمی مافەوانیی دەریای خەزەر قەت ڕێگە بە وڵاتانی ناوچە نادا ، کەرەستەو چەکئامێر و هێزی سەربازی وڵاتانی دیکە لە دەڤەری ئەو دەریایە جێگیر بکات.