دیاری کرانی پلانی چەکداماڵینی ناڤۆکیی دوو کۆریا
کاربەدەستانی باڵای دوو کۆریا بۆ یەکەم جار پلانی چەکداماڵینی ناڤۆکیی نیمچە دورگەی کۆریایان دیاری و ئامادە کرد .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، لە بەشێکی ئەم رێککەوتنامەیەدا کە ئەمڕۆچوارشەممە بە ئیمزای کیم جونگ ئوون رابەری کۆریا باکوور و مون جوئە ئین سەرۆکی کۆریا باشوور گەیشت ، دوو لایەن رێککە کەوتن هەر لەمپەرێک کە ببێتە هۆی ناکۆکی و کێشە لە نیمچە دورگەی کۆریا هەڵگیرێ .
مون جائە ئین لەپرێیس کونفرانسێکی رۆژنامەیی هاوبەشدا دوای دوهەمین خولی دانوستانەکانی لە گەڵ کیم جونگ ئوون لە پیۆنگ یانگ گوتی کە چەکداماڵینی ناڤۆکیی نیمچە دورگەی کۆریا ئیتر شتێکی مەحاڵ و درێژخایەن نیە .
ئەو جەختی کردەوە پرۆژەکانی تایبەت بە کۆگەی پیشەسازیی کایەسونگ لەسەر سنووری دوو وڵات و ناوچەی گەشتیاریی کامکنگیش هەرکات بارودۆخەکە گونجاو بێ ، جێبەجێ دەکرێ .
دوو لایەن رێک کەوتوون کار لەسەر جێبەجێ کرانی پرۆژەکانی رێگاوبان و راکێشانی هێڵەکانی ئاسنە ڕێی سنووری کە دوو کۆریا پێکەوە دەبەستێتەوە بەر لە کۆتایی ئەمساڵی زایینی دەستپێ بکەن .
کیم جونگ ئوونیش لە پرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەشدا لە گەڵ مون جائە ئین رایگەیاند لە داهاتووی نزیکدا سەردانی سئول دەکات .
سەرکی کۆریای باشوور جەختی کردەوە : کۆریای باکوور قەبوڵی کردووە بۆ هەمیشە سایت و پەدی تاقیکردنەوە و هەڵدانی موشەکی بالستیکی" دونگ چانگ ری" دابخات .
ئەو لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا گوتی کە دوو کۆریا رێک کەوتوون لە زووترین کاتدا ناوەند و دامەزراوە داییمیەکان بۆ بەڕێوە بردنی دیدارەکانی بنەماڵە جیاکراوەکان لە شەڕی دوو کۆریا لە ساڵی 1953 دا دامەزرێنن .
هەروەها ئەمڕۆ لە پەراوێزی ئیمزا کرانی بەیاننامەی سەران ، وەزیرانی بەرگریی هەردوو وڵاتەکەش چەندین بەڵگەیان ئیمزا کرد کە بە گوێرەیانەوە رێگری دەکرێ لە هەرچەشنە رووداوێک نێوان دوو وڵات و بارگرژیەکان کەم دەبنەوە .