ئه‌یلوول 20, 2018 14:28 Asia/Tehran
  • پێشوازیی موگرینی لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرۆکانی دوو کۆریا

ڕێکخەری هەڵوێستی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا پێشوازی کرد لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکانی دوو کۆریا لە پیونگ یانگ.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی یەکێتیی ئەورووپا، "فدریکا موگرینی" Federica Mogherini ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی ئەم یەکێتییە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ سێهەم کۆبوونەوەی نێوان "مون جائە ئین" Moon Jae-in ی سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور و "کیم جونگ ئون" Kim Jong-un ڕێبەری کۆریای باکوور لە پیونگ یانگ ، گرینگایەتیی دیپلۆماسی دەرخست.

"فدریکا موگرینی " وتیشی: یەکێتیی ئەورووپا ئامادەی داکۆکی لە پرۆسەی تەواوی چەکداماڵینی ئەتۆمی، لە شێوەدوورگەی کۆریا بە هەر لەون و ڕێگایەکی گونجاوە.

ڕێبەری کۆریای باکوور و سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور، ڕۆژی چوارشەممە یەکەم جار ڕێککەوتنێکیان بە مەبەستی چەکداماڵینی ئەتۆمی لە شێوەدوورگەی کۆریا واژۆ و مۆر کرد.

وێرای هەوڵەکانی سێئول و پیونگ یانگ بۆ پاوەجێ کردنی ڕەوشی شێوەدوورگەی کۆریا، کێشە و  گرفتی ئەمریکا لەگەڵ کۆریای باکوور ئێستایش هەر بەردەوامە و وەزارەتی خەزانداریی ئەمریکا ئەمدواییە هەندێ بایکۆتی دژ بە کۆریای باکوور داسەپاندووە.

سەرپەیڤ