ئه‌یلوول 20, 2018 18:24 Asia/Tehran
  • ڕووسیا بانگەشەکانی ھاوپەیوەند بە ھۆکاری داکەوتنی فڕۆکە شەڕکەرەکەی ئیلۆشینی ڕەت کردەوە

وتەبێژی سوپای ڕووسیا بانگەشەکانی ھاوپەیوەند بە ھۆکاری داکەوتنی فڕۆکە شەڕکەرەکەی ئیلۆشینی ئەم وڵاتەی لە ڕۆژی دووشەممەدا ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گروپی نێونەتەوەیی یارنەی پەیامنێرانی لاو بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی سپۆتنیک، ژنراڵ ئیگۆر کۆناشێنکۆف وتەبێژی سوپای ڕووسیا بانگەشەکانی ھاوپەیوەند بە ھۆکاری بە ئامانج گیرانی فڕۆکە شەڕکەرەکەی ڕووسیا لە لایەن ھێزی دژەئاسمانیی سووریای ڕەت کردەوە . ئەمەش لە حاڵێکدایە کە بانگەشەی ئەوە کرا بوو کە گوایە سیستێمی ڕادیۆیی ناس کرانی دۆست و دوژمنی ئەم فڕۆکەیە تەگەرەی تەکنیکیی ھەبووە.

ژنراڵ ئیگۆر کۆناشێنکۆف وتەبێژی سوپای ڕووسیا  ڕایگەیاندووە: ھەر وڵاتێک سیستێمی کۆدکراوی ناس کردنی دۆست و دوژمنی خۆی ھەیەو ڕووسیا سیستێمگەلی پێزانینی کۆدی تایبەتی خۆی لە سەر ئەو چەک و تفاقانە دانانێت  کە ڕەوانەی وڵاتانی دیکەی دەکات.

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاندووە: ھەتا ئێستا ھەڵنەکەوتووە کە ڕووسیا سیستێمگەلی پێزانین و ناس کردنی دۆست و دوژمنی خۆی و کۆدەکانی ناس کردنی ئەم وڵاتە لە سەر ئەو چەک و تفاقانەی کە وڵاتانی دیکە بەکاری دێنن، دامەزرێنێت.

ژنراڵ ئیگۆر کۆناشێنکۆف وتەبێژی سوپای ڕووسیا  لە درێژەی قسەکانی دا پێی داگرتووە: سیستێمگەلی پێزانین و ناس کردنی دۆست و دوژمن بۆ ھەر وڵاتێک بە تەواوی لە پاوانی خۆی دایە و ئەمەش ھەر کامە لەو چەک و تفاقانە دەگرێتەوە کە لە چوارچێوەی ھاوکاریی سەربازی  و تەکنیکی دا لە ڕووسیاوە بۆ وڵاتانی دیکە دەنێردرێت و دیارە ئەم بابەتە بۆ ئەو سیستێمە دژە ئاسمانیانەی کە ڕادەستی سوریا کراوە،لەبەرچاو گیراوە.

ژنراڵ ئیگۆر کۆناشێنکۆف وتەبێژی سوپای ڕووسیا پێی داگرت: سیستێمی کۆدکراوی ناس کردنی دۆست و دوژمن کە لە لایەن ڕووسیاوە بەکار ھێنراوە، بەس لە لایەن سیستێمەکانی بەرەڤانیی ئاسمانی و فڕۆکەکانی ئەم وڵاتەوە کەڵکی لێ وەر دەگیردرێت. ھەتا ئێستاش وا نەبووە کە ئاوا سیستێمێک بە کۆدی ناس کردنی ڕووسی بۆ چەک و تفاقی سەربازیی وڵاتانی دیکە بەکار بھێندرێت و ھەر لە بنەڕەت د ا ئاوا بابەتێک ڕێی تێ ناچێ.

بنکەی ئاسمانیی ڕووسیی حەمیمیم لە کۆتایی ڕۆژی دووشەممە لە ئەنجامی ھێرشی چوار فڕۆکەی شەڕکەری ئێف ١٦ی ڕژێمی زایونی بۆ سەر چەند ئامانجێکی پارێزگای لازقییەی سووریا، پەیوەندییەکانی لەگەڵ فڕۆکەوانە ڕووسییەکانی فڕۆکەی شەڕکەری ئای ئێڵ-۲۰  پچڕا.