ئه‌یلوول 20, 2018 19:55 Asia/Tehran
  • مەکرون : چارەسەریی  قەیرانی کۆچبەریی پێویستی بە ئاکامی هەست پێکراوە

سەرۆک کۆماری فەڕانسا لە وتەگەلێکی نائومێد کەرانەدا وتی : چارەسەریی قەیرانی کۆچبەری پێویستی بە ئاکامگەلێکی هەست پێکراو ە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی  فەڕانسا ، ئیمانوێل مەکرۆن  سەرۆک کۆماری فەڕانسا ڕۆژی پێنجشەمە لە دانیشتنی سەرانی یەکێتیی ئوروپا لە شاری سالزبورگی نەمسا ، پرسی کۆچبەریی بە تەنگژەیەکی  جیدی بۆ ئەورپا زانی .  سەرۆک  کۆماری  فەڕانسا وتی : ئەو  وڵاتە لە پێشنیاری کومیسیونی ئوروپا لە مەڕ  پەرەی ژۆماری هێزەکانی ئاژانسی پاراستن لە سنوورەکانی ئوروپا   «فڕونتکس» بە مەبەستی   بەرگریی باشتر لە سنوورەکانی یەکێتیی ئوروپا  لاگری دەکات . مەکرۆن خوازیاری  جێ بە جێ  کردنی سیاسەتێکی  کارامە  بوو ، بۆ فەراهەم کردنی دۆخی گەڕانەوەی پەنابەرانێک کە خاوەنی    وەرگرتنی  پەنابەریەتی لە یەکێتی ئورپا نین . قەیرانی پەنابەران و کۆچبەرانی ئوروپا لە ساڵەکانی ئەم دواییەو بە دوای  سیاسەتەکانی دەستێوەردەرانەی  ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین  و باکووری ئەفریقا وڵاتانی  ئوروپای لەبەر گرتووە . کاربەدەستانی  ئوروپایی  لە مانگەکانی ڕابردوودا  دانیشتنگەلێکی  بە دوای یەکیان  سەبارەت بە  پرسە جۆراوجۆرەکانی هاوپەیوەند  لە گەڵ قەیرانی  پەنابەران بە تایبەت  چاکسازی  سیاسەتە هاوبەشەکانی پەنابەریەتی و دامەزراندنی  ئاسایشی  سنوورەکانی یەکێتیی ئورووپایان بووە کە ئەو دانیشتنگەلە  بێ ئاکام بووە.  لە دانیشتنی  سەرانی یەکێتیی ئوورپا  لە مانگی ژوئەن  ناکۆکیەکانی  قووڵی وڵاتانی ئورپایی سەبارەت  بە  سیاسەتەکانی هاوپەیوەند بە پەنابەران بە تەواوی  خرایە ڕوو .

سەرپەیڤ