ئه‌یلوول 21, 2018 13:51 Asia/Tehran
  • مەکڕۆن پێشنیارە بێرگزیتیەکانی بەریتانیای بەرپەرچ دایەوە

سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕایگەیاند کە قبووڵ کردنی پێشنیارەکانی بەریتانیا سەبارەت بە چوونەدەری ئەو وڵاتە لە یەکێتیی ئەورووپا (بێرگزیت) قەبووڵ بەهیچ جۆر گونجاو نین

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرەنسا؛ "ئیمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسا رۆژی پێنجشەممە  لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرانی یەکێتیی ئەورووپا لە سالزبورگی ئوتریش وتی: قەبووڵ کردنی پێشنیارەکانی بەریتانیا سەبارەت بە گەڵاڵەی ئابووریی بێرگزیت گونجاو نییە لەبەر ئەوەی کە یەکئاراستەی و یەکڕیزیی بازاڕی یەکێتیی ئەورووپای تێدا لەبەرچاو نەگیراوە.

مەکرۆن لە کۆڕی هەواڵنیراندا وتیشی؛ ئێمە چاوەڕێی پێشنیاری بێرگزیتی لەندەن لەمانگی ئۆکتۆبەرداین بەڵام دەبێ سەرنجی ئەوەش بدەین کە بۆ پێشکەوتن دەبێ لە هەفتەکانی داهاتوو کەڵک وەرگرین.

مەسەلەی سنوورە هاوبەشەکانی نیوان کۆماری ئیرلەند و کۆنترۆڵی کەل و پەل و شت و مەکی هەناردە بۆ ئەو وڵاتە ، لە گرینگترین ڕێککەوتنەکانی نێوان لەندەن و یەکێتیی ئەورووپا دێتە ئەژمار.

سەرانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆبوونەوەی سالزبورگ، خوازیاری بەڕێوەچوونی کۆپرسییەکی دیکە سەبارەت بە چوونەدەری بەریتانیا لەو یەکێتییە بوون.

لەندەن ئەو پێشنیارەی ڕەت کردۆتەوە.

سەرانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا لەو کۆبوونەوەیەدا کە ڕۆژانی جوارشەممە و پێنجشەممە بەڕێوە چوو، لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کە لە مانگی نۆڤەمبەردا کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە بێرگزیت بەڕێوە ببەن.

پێشتر ئەو باسە هاتبوویە ئاراوە کە ئەو کۆبوونەەیە لە مانگی ئۆکتۆبەردا بەڕێوە بچێ.

کەمتر لە ٥٣%ی خەڵکی بەریتانیا بریتی لە ئینگلەند، سکۆتلەند، ڤێڵز و ئیرلەندی باکوور، ژوەنی ٢٠١٦ بە بەشداری لە کۆپرسییەک دەنگیان دا بە چوونەدەر لە یەکێتیی ئەورووپا.

بەریتانیا  تا مارسی ٢٠١٩ دەرفەتی هەیە تا بگاتە تەبایی لە سەر جیابوونەوە لە یەکێتیی ئەورووپا بەڵام تا ئیستا نەیتوانیوە گەڵاڵەی جێی قەبووڵی ئەم یەکێتییە ئامادە بکات.