سەرۆک کۆماری ڤیەتنام کۆچی دوایی کرد
ئهیلوول 21, 2018 14:05 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری ڤییەتنام پاش تێپەڕاندنی چەن ساڵ نەخۆشیی مسۆگەر کۆچی دوایی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز؛ "تێرن دای کوانگ" سەرۆک کۆماری ڤییەتنام سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی سەربازی گیانی لە دەست دا.
"تێرن دای کوانگ" کە نۆهەمین سەرۆک کۆماری ڤییەتنام بوو لە دووی ئاپریلی ٢٠١٦ـەوە ئەو پۆستەی گرتبوویە ئەستۆ.