کۆبوونەوەی پوتین لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا سەبارەت بە دامەزرانی ئاسایشی چەکدارانی جێگیر لە سووریا
سەرۆکی ڕووسیا بەمەبەستی لێکدانەوەی پرسی ئاسایش و تەیارکردنی سەربازیی چەکدارانی وڵاتەکەی لە سووریا لەپاش خرانەخوارەوەی فڕۆکە ڕووسیەکە لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو وڵاتە چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ولادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەم وڵاتە بەمەبەستی لێکدانەوە پرسی پاراستنی ئاسایشی چەکدارانی ڕوسیا لە سوریا، بەڕێوە برد .
بەپێی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی کۆشکی کرملین، ئەم کۆبوونەوەیە دوای خستنەخواری فڕۆکەی ڕووسی لە بەر پەلاماری چەکدارانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر لازقیەی سوریا،بەڕێوە چووە .
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دوای خرانەخواری فڕۆکەیەکی ئەم وڵاتە لە سوریا لەبەر هەوڵی دوژمنکارانەی تەل ئەبیب کە بووە هۆی کوژرانی پازدە چەکداری ڕووس،ڕایگەیاند : مۆسکۆ هەر کارێک کە پێویست بێت دەیکات بۆ پاراستنی چەکدارانی لە سوریا .
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی شەوی سێ شەممە پەلاماریان کردەسەر لازقیەی سوریا . لەم پەلامارە فڕۆکەیەکی سەربازی ڕووسی لە ڕادار دەرکەوت.