ئه‌یلوول 24, 2018 16:24 Asia/Tehran
  • ڕێبەری نەیارانی حکومەتی ڕووسیا سەرلەنوێ قۆڵبەست کرا

ڕێبەری نەیارانی حکومەتی ڕووسیا لەکاتێکدا کە پاش مانگێک گیران، دووشەممەی ڕابردوو ئازاد کرابوو، جارێکی دیکە قۆڵبەست کرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئینترفەکس، "ئەلەکسی ناوالنی" گوێزرایەوە ئیدارەی پۆلیسی دانیلۆفسکی مۆسکۆ و تۆمەتێکی نوێ دراوەتە پاڵی بەتاوانی بانگەواز بۆ بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی گشتی.

ناوالنی مانگێک لەوەپێش بەتاوانی ڕێکخستنی نارەزایەتی دەربڕینە گشتییەکان لەکاتی بەڕێوەچوونی مۆندیالی تۆپی پێ و هەروەها لەدژ یاسای نوێی خانەنشینی لە ڕووسیا  گیرابوو.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ناوالنی، ئەمجارەیان بەتاوانی بانگەوازدەرکردنێکی دیکە بۆ گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە زیادکرانی تەمەنی خانەنشینی لەمانگی سیپتەمبەر قۆڵبەست کرابووە.

دەگوترێ، ناوالنی لەوانەیە سزای دراڤیی هەتا ٣٠٠هەزار روبل واتە نزیک ٤٥٠٠دۆلار یان بیست رۆژ لەبەندکرانی بۆ دەربکرێ.

دوابڕیاری مەحکوم کرانی ناوالنی، سی رۆژ لەبەندکران لەمانگی مای٢٠١٨دا بوو کە لەبەر ڕێکخستنی ناڕەزایەتی دەربڕینە دژە حکومەتییەکان دەرکرا.

دەگوترێ، ناوالنی لەگەڵ ژمارێک حکومەتی ڕۆژاوایی بەشێوەی بەرفراوان پەیوەندیی سیاسی و ئابووریی هەیە.

سەرپەیڤ