پێداگریی ئەندامانی گرووپی چوار کۆ یەک لە سەر پێویستی پەرەپێدرانی پێوەندیی ئابووری لەگەڵ ئیران
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئەندامانی گرووپی ١+٤ (فەرانسا، ڕووسیا، چین، بەریتانیا و ئەڵمان) لە بەیاننامەیەکدا جەختیان کرد لە سەر راگەیاندنی پێبەند مانەوە خۆیان بە جێ بەجێ کردنی تۆکمە و تەواو و کاریگەری ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەوان لە بواری ئابووریی و نەهێشتنی بایکۆتەکاندا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ لە کۆتایی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، فەرەنسا، ڕووسیا، چین، بەریتانیا و ئەڵمان کە ئێوارەی دووشەممە لە پەراوێزی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک بە سەرۆکایەتیی "فدریکا موگرینی" ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بەڕێوە چوو، بەشدار بووانی لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند: هەڵگرتنی بایکۆتەکان و سوود بردنی ئێران لە قازانجە ئابوورییەکانی، بەشی سەرەکی و بنەڕەتیی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دێتە ئەژمار.
ئەندامانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەم بەیاننامەیەدا بە داخ و مەخابن دەربڕین بەرامبەر بە چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە، لە ڕاوەستانێکی ئاشکرا بەرامبەر بە بایکۆتە یەکلایەنەکانی ئەمریکا، جەختیان کرد لە سەر پێبەند مانەوەیان لە بواری پاراستنی و پەرەپێدانی پێوەندیی بەربڵاوتری ئابووری لەگەڵ ئێران، پاراستن و بەردەوام کردنی ڕێگا و کۆریدۆرە دراوییەکان بۆ سات و سەودا لەگەڵ ئێران و بەردەوام بوونی هەناردەی نەوت و دڵۆپێندراوی گاز، بەر و بووی نەوتی و پترۆشیمی.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئەندامانی گرووپی ٤+١ هەروەها پێشوازییان کرد لە پێشنیارە پراکتیکاڵەکان بۆ پاراستن و پەرەپێدرانی کۆریدۆرەکانی دانی پارە و بە شێوەی ڕوون و دیار دەسپێشخەریی دانانی میکانیزمیکی تایبەت بۆ هاسانترکردنی دانی پارەی هاوپێوەند بە هەناردە و هاوردەی ئێران، کە یارمەتیی چالاکانی ئابووریی دەدات بۆ بازرگانی کردن لەگەڵ ئێران و سەر لە نوێ دڵنیایان دەکاتەوە.