ئه‌یلوول 25, 2018 16:58 Asia/Tehran
  • ڕووسیا : ناردنی سیستەمی ئێس -٣٠٠ بۆ سووریا سەقام بەخشە

بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵ و قەدەغەی پەرەی چەکەمەنی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ناردنی سیستەمی ئێس-٣٠٠ بۆ سووریا دەبێتە مایەی سەقام و جێگیریی زیاتر لەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ "ڤلادیمیر ئیرماکۆڤ" بەرپرسی ئیدارەی کۆنترۆڵ و قەدەغەی پەرەی چەکئامێری وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ سێ شەممە لە داکۆکی کردن لە ناردنی سیستەمی بەرگریی مووشەکی بۆ سوریا، وتی: هەوڵی مۆسکۆ بۆ دابین کردنی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس-٣٠٠ بۆ سوریا، هاتنەدی سەقام لە دۆزی ئەو ناوچەی لێدەکەوێتەوە.

ئێرماکۆڤ وتی: ڕووسیا پارێزەری هێزەکانیەتی کە لەسەر بانگهێشتنی حکومەتی سوریا خەریکی جێ بەجێ کردنی ئەرک وبەرپرسایەتییە نێودەوڵەتییەکانیانن .

بەرپرسی ئیدارەی کۆنترۆڵ و قەدەغەی پەرەی چەکئامێری وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ، هەروەها ئەمریکای تۆمەتبارکرد بە "گزیکاری و هەڵخەڵەتاندن" و لەوبارەوە وتی: ئەو سیستەمانە تەواو بۆ بەرگریی بەکاردێن و ئەمریکا بە وەک هەڕەشەو جێی مەترسی ناوبردنی ئەو چەکئامێرە بەرگرییانە، لەڕاستیدا گزیکاری دەکا.

"سێرگئی شایگۆ" وەزیری بەرگریی ڕووسیاش رۆژی دووشەممە بەئاماژە بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: لەقۆناخی یەکەمدا سیستەمی "ئێس-٣٠٠" لە دوو حەوتەی داهاتوودا دەگوێزرێتەوە بۆ سوریاو لە قۆناخی دووهەمدا، سەرکردایەتی وناوەندی کۆنترۆڵی هێزی ئاسمانیی سوریا بە سیستەمی کۆنترۆڵی ئۆتۆماتی ڕووسی تەیار دەکرێ.

ئەو هەوڵەی ڕووسیا دوابەدوای ئەوە ئەنجام دەگرێ کە، لەئاکامی پەلاماری حەوتەی ڕابردووی رژیمی زایۆنی بۆسەر پارێزگای لازقییەی سوریا، فڕۆکەیەکی سیخوڕیی رووسیا خرایەخوار و هەموو پانزە سەرنشینەکەی کوژران.

سەرپەیڤ